ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

ئەمریکا گەمارۆکانی دژ بە ئێران فراوانتر کرد

 

وەزارەتی گەنجینەی ئەمەریکا ڕایگەیاند، کۆمپانیایەکی کەشتیوانیی بە ناوی ”ئوشینلینک مەریتایم دی‌ ئێم سی سی” لە ئیمارات و ١٣ کەشتیی ئەم کۆمپانیایەی بەهۆی گواستنەوەێ چەک بۆ هێزە چەکدارەکانی ئێران خستووەتە لیستی گەمارۆکانی ئەمەریکاوە.

وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا هەروها دەڵێت کەشتیی هیکەیت کە سەر بەو کۆمپانیایەیە لەم دواییەدا زیاتر لە هەزار ملیۆن دۆلار کاڵای ئێرانیی بۆ کۆمپانیای ”جەهاننمای پارس” سەر بە ”سپێرئەنەرجی” لە ڕێگەی گواستنەوەی کەشتی بۆ کەشتی لە نەوتهەڵگرێکی دیکە بار کردووە و ئەویش خراوەتە لیستی گەمارۆکانی ئەمەریکاوە.

وەزارەتی گەنجینەی ئەمەریکا ئاماژەی بەمەش کردووە، دەیانهەوێت نەهێڵن ئێران هاوکاریی دارایی بۆ گرووپە چەکدارەکان لە ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاست دابین بکات و هەروەها نەتوانێت درێژە بە پشتیوانیی جەنگی ڕووسیا دژی ئۆکراینا بدات.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆمبێكی چێندراو له‌ ناوچه‌ی (ئه‌لمیزه‌)ی دیمه‌شق ته‌قییه‌وه‌

یاسین

هەڵبژاردن لە سووریا بەڕێوە دەچێ و دەنگدەران بێئومێدن

سەڵاح

هێرشی ئێران بۆ سه‌ر ئیسرائیل وای كرد ئەمەریكا و بەریتانیا سزای نوێی به‌سه‌ردا بسه‌پێنن

سەڵاح