ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

بۆمبێكی چێندراو له‌ ناوچه‌ی (ئه‌لمیزه‌)ی دیمه‌شق ته‌قییه‌وه‌

 

ئاژانسی فه‌رمی سووریا بڵاویكرده‌وه‌، بۆمبێكی چێندراو له‌ گۆڕه‌پانی (الهدی) له‌ ناوچه‌ی (ئه‌لمیزه‌)یی دیمه‌شق ته‌قییه‌وه‌.

ئاژانسه‌كه‌ له‌ زاری فه‌رمانده‌یی پۆلیسی دیمه‌شق بڵاویكردووه‌ته‌وه‌، له‌ ئه‌نجامی ته‌قینه‌وه‌كه‌دا، زیانی ماددی به‌ر به‌شێك له‌ ناوچه‌كه‌ كه‌وتووه‌.

هەروەها روانگه‌ی سووری بۆ مافه‌كانی مرۆڤ رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ بۆمبێك له‌لایه‌ن كه‌سانی نه‌ناسراو له نزیك باڵیۆزخانه‌ی ئێران له‌ دیمه‌شق له‌ نێو ئۆتۆمبێلێكدا چێندرا و له‌كاتی ته‌قینه‌وه‌یدا، هیچ زیانێكی گیانی لێ نه‌كه‌وته‌وه‌ و ئه‌نجامده‌رانی ئه‌و كاره‌ش تاكو ئێستا نادیارن.

ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، زۆربه‌ی دانیشتوانی ناوچه‌ی ئه‌لمیزه‌ له‌ دیمه‌شق خه‌ڵكی ئه‌و وڵاته‌ نیین و له‌ كه‌سایه‌تییه‌ نزیك و هاوپه‌یمانه‌كانی ئێران پێكهاتوون.

هەواڵی پەیوەندیدار

حووسییەکان: له‌ ره‌مه‌زان ئۆپه‌راسیۆنه‌كانمان زیاد ده‌كه‌ین، هێرشمان كرده‌ سه‌ر کەشتیه‌كی ئەمه‌ریکا

سەڵاح

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە شاندێکی هاوبەشی ئەنجوومەنی بەڕێوەبردنی بانکی بەغداد و بانکی ئوردنی کوەیتی دەکات

یاسین

سەرۆكی هەرێمی كوردستان پلەی ژمارەیەك ئەفسەری وەزارەتی پێشمەرگە بەرزدەكاتەوە‌

یاسین