ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

لە دۆسیەی كپكردن بە پارە، ٣٤ تۆمەت به‌سه‌ر تره‌مپ دا ساغ کرایەوە

 

دۆناڵد ترەمپ لەلایەن دادگای مەنهاتن لە نیویۆرک لە دۆسیەی “بێدەنگکردن بە پارە” داداگایی كرا، تەواوی ئەو ٣٤ تۆمەتەی ڕووبەڕووی کرابووەوە بەسەریدا ساغ بووەوە.

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی پێشووی ئەمریکا و له‌ ئێستادا بۆ پۆستی سەرۆکایەتی لە هەڵبژاردنەکەی ٢٠٢٤دا کاندیدی کۆماریخوازەکانه‌.

دوێنێ هەینی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی پێشووی ئەمەریکا لەبارەی ئەو تۆمەتانەی ئاراستەی کراون گوتی: دادگاییکردنەکەم دادپەروەرانە نییە و دادوەر بێلایەن نییە، دادوەر لە پیلانگێڕییەکە تێوەگلاوە، من پارەم بەچەند کەسێک داوە بەپێی رێککەوتنێک کە ئاشکرای نەکەن، ئەم بابەتەش بەتەواوی یاساییە و هیچ تاوانێک لەوەدا نییە.

کاندیدی کۆماریی بۆ پۆستی سەرۆکایەتی ئەمەریکا ،دانۆڵد ترامپ تاوانبار کراوە بە گۆڕینی زانیارییەکان لە تۆمارە داراییەکاندا بۆ شاردنەوەی ئەو پارەیەی دراوە بە ئەکتەرێکی فیلمە سێکسییەکان و ئەو شاردنەوەیەش کاریگەریی هەبووە لەسەر ئەنجامی هەڵبژاردنەکەی ساڵی 2016ی سەرۆکایەتی ئەمەریکا.

ترەمپ، دەڵیت: ئێمە لە دەوڵەتێکی شۆڤێنیدا دەژین و ئەمەریکا لەسەردەمی سەرۆکێکی شۆڤێنیدایە، لەدوای دەرچوونی بڕیاری تۆمەتبارکردنم  پێگەی جەماوەریم بەرێژەی 6% زیادیکردووە هەر بۆیە ئەم بابەتە وەکوو دۆسییەک بۆ رێگریکردنم لە هەڵبژاردن بەکارهێندراوە.

دەستەی سوێندخواردن بڕیاری لە بارەی دۆسیەی “بێدەنگکردن بە پارە” دەرکردن کە ماوەی شەش هەفتەیە بەردەوامە.

دەستەکە کە ١٢ کەس بوون و حەوتیان پیاو بوون، بڕیاریدا لە بارەی ئەوەی ترەمپ لەو ٣٤ تۆمەتەی ڕووبەڕووی کراوەتەوە لە هەموویاندا تاوانبارە.

بەم شێوەیەش، ترەمپ یەکەم سەرۆکێکی پێشووی ئەمریکایە کە لە مێژووی ئەو وڵاتەدا بەهۆی ئەو تۆمەتانەی خراونەتەپاڵی بۆ یەکەم جار چووەتە بەردەم دادگا و تەواوی تۆمەتەکانی لەسەر ساغ بووەتەوە.

دوای ئەوەی دەستەی سوێندخواردن بڕیارەکەی دەرکرد، دادوەر خوان مێرشا کە سەرۆکایەتی دۆسیەکەی دەکرد، ڕۆژی ١١ی تەمووزی ٢٠٢٤ی وەک وادەی دەستنیشانکردنی سزای سەر ترەمپ دیاریکرد.

کۆماریخوازە تەمەن 77 ساڵەکە کە بەبێ ده‌سته‌به‌ری ئازادکرا، ئێستا تاوانبارە – ئەمەش رووداوێکی سەرسوورهێنەرە و بۆ یەکەمینجاریشە لە مێژووی وڵاتێک وەک ئەمەریکا، کە زۆرجار سەرۆکەکان وەک بەهێزترین پیاوی جیهان وەسف دەکرێن، رووداوێکی هاوشێوەی ئەمە ڕووبدات.

ئاژانسه‌كان

هەواڵی پەیوەندیدار

نیکی هایلی لە هەڵبژاردنە سەرەتاییەکاندا یەکەم سەرکەوتنی بەسەر دۆناڵد ترەمپدا بەدەست هێنا

دڵشاد

هۆشدارییەک لە بەرگریی شارستانیی ھەرێم

یاسین

بوومەلەرزەیەکی به‌هێز بە گوڕی ٧،٤ پلە تایوانی هەژاند و قوربانی لێكه‌وته‌وه‌

سەڵاح