ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

هۆشدارییەک لە بەرگریی شارستانیی ھەرێم

هۆشداری؛ بەهۆی هاتنی وەرزی گەرما و بەرزیی ئەگەری ئاگرکەوتنەوە و خنکان، بەرگریی شارستانیی هەرێم، چەند ڕێنماییەکی بڵاو کردەوە؛ کە بریتین لە:

١- نابێت به هيچ شێوەیەك ئاگر لە پوش و پەڵاشی پێش ماڵ ياخود له دەشتودەر و و گۆڕستان و باخ و بێستانەكان بەر بدەن. ٢- نابێت له كاتى گەشت و سەيران ئاگر له دەشت و چيا و شوێنی گشتی بكرێتەوه، كه قەبارەى ئاگرەکە گەوره بێت يان پاشماوەى ئاگر بەجێ بھێڵین، چونكه بەھۆی (با)وە ئەو ئاگرە بڵاو ده‌بێتەوە. ٣- فڕێنەدانی جگەره و بەجێنەھێشتنی پاشماوەی خەڵوزى نێرگەلە. ٤- بەكارنەھێنانی ياريی ئاگرین له كاتى سەيران، به‌تايبەتى لە لایەن منداڵانه‌وه‌. ٥- نيشانەدانەنان و تەقەنەكردن به چەكى ئاگرین، به تايبەت له دەشتەکان. ٦- فڕێنەدانى بتڵی شووشه و دەبەى ئەو پاشماوه ياخود مادده سووتێنەرەكان، وەک گاز و بەنزين و نەوت و ئەو مادده جەلییانەی بۆ گەشانەوەى خەڵووز (ڕەژوو) به‌كاردێت. ٧- شۆفێری دەڕاسە نابێت له ناو دەغل و پاوان دەڕاسەكەی چاك بكات يان لەحيم و كۆسەرە بەكار بھێنێت، ياخود ئاگر بكاتەوە به مەبەستى خواردن دروست كردن. ٨- نابێت ئەوانەی دەچنە نزیك چەم و ڕووبار و بەست و بەنداوەكان، مەلە بكەن يان ڕێگه‌ به منداڵەكانيان بدەن مەله بكەن. ٩- ئاگه‌داری ئەو منداڵانە بن كه خاوەنپێداویستیی تايبەتن، يان نەخۆشیی ئۆتیزمیان هەیە؛ نزیك نەكەونەوه له ئاوی چەم و ڕووبارەكان. ١٠- گەشتيارى بيانى و خوارووی عێراق دەبێت ئاگه‌داری ئەو شوێنانە بن كه گەشتى بۆ دەكەن، يان سەردانى دەكەن، تاكوو تووشى ھەڵدێران و خنكان نەبن، چونكه ئاوی كوردستان سارده هەر چەنده مەلەوانيش بن، بە ھۆی ساردیی ئاوەکان، دەبێتە ھۆی گرژبوونی دەمار و خنكانيان. ‌‎
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی بەرگریی شارستانیی ھەرێم

هەواڵی پەیوەندیدار

نێچیرڤان بارزانی و سوودانی دۆخى خزمه‌تگوزارى و بارى گوزه‌رانى هاووڵاتييانیان تاووتوێكرد

سەڵاح

چارەنووسی دوو منداڵ لە ئیدارەی سۆران دیارنییە

دڵشاد

نرخی زێڕ لەبازارەکانی کوردستان

سەڵاح