ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

نیکی هایلی لە هەڵبژاردنە سەرەتاییەکاندا یەکەم سەرکەوتنی بەسەر دۆناڵد ترەمپدا بەدەست هێنا

نیکی هایلی باڵیۆزی پێشووی ئەمەریکا لە نەتەوە یەکگرتووەکان یەکەم سەرکەوتنی خۆی بەسەر دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی پێشووی ئەمەریکا لە هەڵبژاردنە سەرەتاییەکانی سەرۆکایەتی پارتی کۆمارییەکان لە ساڵی 2024 ڕاگەیاند.
پارتی کۆمارییەکانی درەنگانی ڕۆژی یەکشەممە ڕایگەیاند، هایلی لە واشنتن بە ڕێژەی 62.86%ی دەنگەکان سەرکەوتنی بەدەستهێناوە، لەکاتێکدا ترەمپ 33.22%ی دەنگەکانی بەدەستهێنا. بە گشتی 2035 کۆماریخواز دەنگیان داوە.
ترەمپ تا ئێستا لە سەرجەم کێبڕکێ سەرەتاییەکاندا سەرکەوتنی بەدەستهێناوە، لەنێویاندا ویلایەتی کارۆلاینای باشووری زێدی هایلی، نزیکە لەوەی لە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەمەریکا لە مانگی نۆڤەمبەری داهاتوودا ڕووبەڕووی جۆو بایدن سەرۆکی ئێستای دیموکراتەکان ببێتەوە.
پێش هەڵبژاردنە سەرەتاییەکان لە واشنتۆن دی سی، ترەمپ پێشتر 244 نوێنەری وەرگرتبوو، لە کاتێکدا هایلی 24 نوێنەری وەرگرتبوو. سەرکەوتنەکەی لە پایتەختی وڵاتەکەدا تەنها 19 نوێنەری زیاد دەکات بە کۆی گشتی.
بەڵام هایلی ئاماژەی بەوەدا، لانیکەم تا هەڵبژاردنی سێشەممەی گەورە لە کێبڕکێکەدا دەمێنێتەوە، کە دەنگدان لە 15 ویلایەت ئەنجام دەدرێت کە ساموای ئەمەریکییە.
س/شەرقولئەوسەت
و/ج

هەواڵی پەیوەندیدار

حوسییەکان کەشتییەک دەکەنە ئامانج و هەڕەشەی توندبوونەوە دەکەن لە مانگی ڕەمەزاندا

یاسین

داهاتی کاسبکارانی پارێزگای سنە نیوه‌ی داهاتی پارێزگاکانی دیکەی ئێرانە 

یاسین

ئەمەریکا و یەکێتی ئەوروپا سزایان بەسەر دوو قەوارە و دوو گرووپی توندڕەوی ئیسرائیلیدا سەپاند

یاسین