ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

ئەمەریکا و یەکێتی ئەوروپا سزایان بەسەر دوو قەوارە و دوو گرووپی توندڕەوی ئیسرائیلیدا سەپاند

 

ئەمەریکا و یەکێتی ئەوروپا سزایان بەسەر دوو قەوارە و گرووپی توندڕەوی ئیسرائیلیدا سەپاند بەهۆی کردەی توندوتیژی دژی فەڵەستینییەکان لە کەناری ڕۆژئاوا و قودس.
وەزارەتی گەنجینەی ئەمەریکا ڕپژی هەینی ڕایگەیاند، واشنتن سزای بەسەر دوو قەوارە دا سەپاندووە، کە پارەیان بۆ دوو گرووپی توندڕەو ئیسرائیلی کۆکردووەتەوە، تاوەکو توندوتیژی لە کەناری ڕۆژئاوا ئەنجام بدەن.
ئەو دوو کەسەی کە واشنتن بەجیا سزای بەسەردا سەپێندراوە، ناویان “یەنون لیفی و دەیڤید شای شاسدای”.
ئەمەریکا سزای بەسەر دوو قەوارە دا سەپاندووە، کە هەڵساون بە کۆکردنەوەی پارە بۆ”یەنون لیفی و دەیڤید شای شاسدای”. توندڕەو کە تێوەگلاون لە توندوتیژییەکانی باکووری ڕۆژئاوای فەڵەستین.
جیگری وەزیری گەنجینەی ئەمەریکا والی ئەدییمۆ گوتی: “سندووقی چیای خەلیل و سندووقی شلۆم ئاساریش، دەیان هەزار دۆلاریان بۆ ئەو دوو توندڕەوە کۆکردووەتەوە، تاوەکو ماڵ و موڵکی خەڵکی مەدەنی وێرانبکەن و توندوتیژی دژی فەڵەستینییەکان بکەن”.
ئەو بەرپرسە ئەمەریکییە ڕاشیگەیاند، ئەو ڕێکخراوانە هەڵساون بە تێکدانی ئەمن و ئاسایشی کەناری ڕۆژئاوا، دووپاتیشی کردەوە وەزارەت لێپرسینەوە دەکات.
لە هەمان کاتدا وەزارەتی دەرەوە خەریکی دەستنیشانکردنی بن زیۆن گۆپشتاین، دامەزرێنەر و سەرۆکی ڕێکخراوێکە کە ئەندامەکانی سەرقاڵی کردەوەی توندوتیژی بوون، لەوانە هێرشکردنە سەر هاوڵاتیانی مەدەنی فەڵەستینی.
پەیامنێری ماڵپەڕی هەواڵی ئەکسیۆس ڕایگەیاندووە، “گۆبشتاین کە سزاکانی ئەم دواییەی ئەمەریکایە دەیگرێتەوە، سەرۆکایەتی ڕێکخراوی ڕاستڕەوی توندڕەوی “لاهاڤا” دەکات و بە یەکێک لە کەسە نزیکەکانی وەزیری ئاسایشی نیشتمانی ئیتامار بن غفیر دادنرێت، کە لە پشت هێرشە توندوتیژەکانەوەیە دژی فەڵەستینییەکان”.
لە بەرامبەردا یەکێتی ئەوروپا بەهۆی کردەوەی توندوتیژی دژی فەڵەستینییەکان لە کەناری ڕۆژئاوا و قودس سزای بەسەر چوار دانیشتووی ئیسرائیل و دوو گروپی “توندڕەو”ی ئیسرائیلدا سەپاند.
ئا:ج

هەواڵی پەیوەندیدار

حووسییه‌كان بە مووشەکێکی نوێ بە ناوی فەڵەستین هێرشیان کردە سه‌ر ئیسرائیل

سەڵاح

کەشناسی: کەشەکە بۆ تاوە باران و بروسکە دەگۆڕێت

یاسین

نرخى نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا بەرزبونەوەى تۆمار کرد

یاسین