ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

بابل… چەند موشەکێک لە بنکەیەکی حەشدی شەعبی دراوە و بریندار هه‌یه‌

 

بەرپرسی کۆمیتەی ئاسایشی لە ئەنجومەنی پارێزگای بابل به‌ میدیاکانی ڕاگەیاندووە، شەوی هەینی لەسەر شەممە بۆردومانی بنکەی حەشدی شەعبی لە ناوچەیەکی باکوری پارێزگاکەی کراوە.

موهەنەد ئەلعەنەزی وتیشی، نازانن موشەکێک بووە یان پێنج موشەک یانیش درۆن بووە، بۆردومانی بنکەی کاڵسۆ کراوە و شه‌ش چەکداری حەشدی شەعبی لە ئەنجامی تەقینەوەکان بە سووکی برینداربوون.

هاوکات ماڵپەڕی بەغداد ئەلیەوم دەڵێت سەرچاوەیەک پێی ڕاگەیاندوون، فڕۆکەی نەناسراو بارەگای “الیوم الموعود”ی حەشدی شەعبی بە 2 موشەک بۆردومانکردووە. دەشڵێت ئەو بارەگایە دەکەوێتە ناو بنکەی کاڵسۆی سەربازی لە باکوری پارێزگای بابل.

ئاژانسی دەنگ‌وباسی فڕانس پرێسش دەڵێت سەرچاوەیەک لە وەزارەتی ناوخۆ وتویەتی تەقینەوەیەک لە بنکەیەکی سەربازی ڕوویداوە و لە ئاکامدا کەسێک کوژراوە و 8 کەسی دیکە برینداربوون.

حەشدی شەعبیش ڕاگەیاندنێکی بڵاوکردووەتەوە و تیایدا دەڵێت تەقینەوە لە بارەگای حەشدی شەعبی لە بنکەی کاڵسۆی سەربازی لە شارۆچکەی مەشروع لە پارێزگای بابل بووە. تیمێکی لێکۆڵینەوە دەستبەجێ گەیشتوونەتە شوێنەکە. تەقینەوەکە زیانی مادی و گیانی لێکەوتووەتەوە، وە هەر لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکان تەواوبن لە وردەکارییەکان ئاگادارتان دەکەینەوە.”

لەشکری ئەمەریکا ڕەتیدەکاتەوە ئەو هێرشەکەی ئەنجام دابێت.

 

voa

هەواڵی پەیوەندیدار

تۆمەتبارێک دوای شەش ڕۆژ لە هەڵاتنی دەستگیر کرایەوە

یاسین

عێراق له رێزبەندی 168ـه‌مین وڵاته‌ بۆ سه‌قامگیریی ئافره‌تان

دڵشاد

دەوڵەتی یاسا دەست لە پۆستی پارزێگاری دیالە هەڵناگرێت

سەڵاح