ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

توركیا كوژرانی پێنج چه‌كداری په‌كه‌كه‌ی ڕاگه‌یاند

 

وه‌زاره‌تی به‌رگریی توركیا كوژرانی پێنج چه‌كداری پارتی كرێكارانی كوردستان (په‌كه‌كه‌)ی له‌ ڕۆژئاوای كوردستان ڕاگه‌یاند.

ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 20ی 4ی 2024، وه‌زاره‌ته‌كه‌ ڕاگه‌یاندراوێكی بڵاو كرده‌وه‌ و تێیدا هاتووه‌، هێزه‌كانی توركیا له‌ ناوچه‌ی درع فورات له‌ باكووری سووریا، پێنج چه‌كداری پارتی كرێكارانی كوردستانیان كوشت.

له‌ ڕاگه‌یاندراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی به‌رگریی توركیادا ورده‌كاریی زیاتر نه‌خراوه‌ته‌ ڕوو، ته‌نیا ئاماژه‌ به‌وه‌ش كراوه‌ كه‌ ئۆپه‌راسیۆنه‌كانیان له‌ دژی چه‌كدارانی پارتی كرێكارانی كوردستان له‌ هه‌ر شوێنێك بێت به‌رده‌وام ده‌بێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

هۆشداری لە لەنێوچوونی سیستمی تەندروستی غەززە دەدرێت

یاسین

لە وڵاتێک لە ماوەی ١٠ ڕۆژدا زیاتر لە ٤١٥ کەس بە هۆی ڕووداوی هاتوچۆ مردوون

سەڵاح

ئۆنروا: ئیسرائیل زیاتر لە 250 تەرمی بە سێ کۆنتێنەر گواستووەتەوە غەززە

دڵشاد