ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

ئێران زیانەکانی خۆی بە هێرش بۆ سەر کونسوڵخانەی دیمەشق و دانیشتنی بەپەلەی ئەنجومەنی ئاسایش ئاشکرا دەکات

سوپای پاسدارانی ئێران ڕایگەیاند ، هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر بینای کونسوڵخانەی ئێران لە دیمەشق، لە ڕۆژی دووشەممە، بووە هۆی کوژرانی دوو فەرماندەی سوپای پاسداران و 5 ڕاوێژکاری سەربازی دیکە، هاوکات ئەنجومەنی ئاسایش دانیشتنێکی بەپەلە بەڕێوە دەبات لەسەر داوای ڕووسیا بۆ تاوتوێکردنی هێرشەکە.

سوپای پاسدارانی ڕێژیمی ئێران ڕایگەیاند: ئەو هێرشە بووە هۆی کوژرانی عەمید محەممەد ڕەزا زاهیدی یەکێک لە فەرماندەکانی سوپای قودس و یاریدەدەرەکەی فەریق محەممەد هادی حاج ڕەحیمی.

هەروەها لەو هێرشەدا پێنج ڕاوێژکاری سەربازی دیکەی سوپای پاسداران کوژراون کە بریتی بوون لە حوسێن ئامان اللەی، مێهدی جەلالەتی، شەهید سەداقەت، عەلی بابایی و عەلی ڕۆژبەهانی.

پێشتر تەلەفزیۆنی فەرمی ئێران بڵاویکردەوە کە چەند دیپلۆماتکارێکی ئێرانیش لە هێرشەکەی ئیسرائیل کوژراون.

لە لایەکی دیکەوە ئاژانسی فرانس پرێس لە زاری بەڕێوەبەری ڕوانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ، بڵاویکردووەتەوە، ژمارەی کوژراوانی هێرشەکەی ئیسرائیل گەیشتووەتە ١١ کەس کە ٨ کەسیان ئێرانی و دوو سووری و یەک لوبنانی بوون، ئەمەش ئاماژەیە بۆ ئەوە هەموویان کارمەندی سەربازی بوون.

هێرشەکە باڵەخانەی کونسوڵخانەی ئێرانی لە گەڕەکی مێززە لە دیمەشق کردە ئامانج، پاشنیوەڕۆی دوێنێ دووشەممە، تاران بە وەڵامدانەوەی یەکلاکەرەوە هەڕەشەی لە ئیسرائیل کرد.

ئاژانسی هەواڵی سوریا (سانا) لە زاری سەرچاوەیەکی سەربازییەوە بڵاویکردەوە، ئەو هێرشە بووە هۆی وێرانکردنی تەواوەتی بینای کونسوڵخانەی ئێران لە دیمەشق، هەروەها شەهید و برینداربوونی هەموو ئەوانەی لەناوەوە بوون.

حسێن ئەکبەری باڵیۆزی ئێران لە دیمەشق ڕایگەیاند، هێرشەکە بۆ سەر کونسوڵخانەی ئێران بە ٦ مووشەک ئەنجام دراوە کە لە لایەن فڕۆکە جەنگییەکانی ئێف ٣٥ەوە هەڵدراون.

الجزیرة

هەواڵی پەیوەندیدار

ئەنتۆنیۆ گۆتێرێس سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان نیگەرانی خۆی دەربڕی کە ڕێگری لە دابەشکردنی یارمەتییە مرۆییەکان لە کەرتی غەززە دەکرێت

دڵشاد

ئێران لە ترسی هێرشی ئیسرائیل، بنکە سەربازییەکانی لە سووریا چۆڵ دەکات

سەڵاح

لە پارێزگای لوڕستان کچێکی تەمەن ٢١ ساڵان بە تەقەی هێزەکانی ئێران کوژرا

سەڵاح