ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

ئەمەریکا سزا بەسەر 10 بەرپرسی سووریا دا دەسەپێنێت

 

ماتیۆ میلەر گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا ئاشکرایکرد، واشنتن سزای بەسەر 10 بەرپرسی سووریادا سەپاندووە کە خۆیان و خێزانەکانیان ناتوانن گەشتی ئەمەریکا بکەن.

ماتیۆ میلەر گوتی: وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا، ئەنتۆنی بلینکن، هەنگاو دەنێت بۆ سەپاندنی سزا بەسەر 10 بەرپرسی حکوومەتی سووریا و ئەندامانی خێزانەکانیان، بەهۆی تێوەگلانیان لە پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤدا.

میلەر ئاماژەی بەوەشدا کە لە مانگی کانوونی دووەمی 2023، ئەمەریکا سیاسەتێکی نوێی سنووردارکردنی ڤیزەی لە دژی بەرپرسانی ئێستا و پێشووی حکوومەتی سووریا ڕاگەیاندووە، کە “تێوەگلاون لە سەرکوتکردنی سووریەکان و پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ.”

میلەر جەختی لەوە کردەوە کە ئەمەریکا هیچ نیازێکی نییە پەیوەندییەکانی لەگەڵ دەسەڵاتدارانی ئێستای سووریا بە سەرۆکایەتی بەشار ئەسەد ئاسایی بکاتەوە، چونکە “پێشکەوتنی ڕاستەقینە بەرەو چارەسەری دیپلۆماسی بەپێی بڕیارنامەی ژمارە 2254ـی ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان” نابینێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

شرۆڤەکاری فەرەنسی: پەیامی ئیسرائیل ئەمە دەگەیەنێت سوپای پاسداران لە هیچ شوێنک ئاسایشی نییە

سەڵاح

لێکۆڵینەوە لە هۆکاری مرداربوونەوەی نەورەسەکانی دووكان دەکرێت

یاسین

زێلێنسکی داوا ده‌كات په‌له‌ له‌ گەیاندنی سیستمی بەرگری ئاسمانی پاتریۆت بكرێت

سەڵاح