ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

بریكاری وه‌زاره‌تی رۆشنبیری و لاوان سه‌ردانی كونسوڵخانه‌ی گشتیی ئه‌مه‌ریكای كرد

ئاریان سه‌لاحه‌دین، بریكاری وه‌زاره‌تی رۆشنبیری و لاوانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رۆژی 25ـی ئازاری 2024، سه‌ردانی كونسوڵخانه‌ی گشتیی ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكای له‌ هه‌ولێری پایته‌خت كرد، به‌ مه‌به‌ستی دروستكردنی پردی په‌یوه‌ندی و هه‌ماهه‌نگی له‌ پێناو بره‌ودان به‌ كولتوور و هونه‌ر و قوڵتركردنه‌وه‌ی گیانی پێكه‌وه‌ژیان له‌ هه‌رێمی كوردستاندا.

له‌ دیدارێكدا له‌گه‌ڵ ستافی كونسوڵخانه‌كه‌ بریكاری وه‌زاره‌تی رۆشنبیری و لاوان باسی له‌ چوارچێوه‌ی ئه‌رك و به‌رپرسیارێتی یاسایی وه‌زاره‌تی رۆشنبیری ولاوان بۆ خزمه‌تی بواری كولتوور و فه‌رهه‌نگ و رۆشنبیری و هونه‌ر كرد.

هه‌روه‌ها گفتوگۆ له‌ باره‌ی میكانیزمی پێكه‌وه‌ كاركردن و هه‌ماهه‌نگی نێوان وه‌زاره‌تی رۆشنبیری و لاوانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و كونسوڵخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا كرا، له‌ پێناو پێشخستنی په‌یوه‌ندییه‌كان و كاری هاوبه‌ش له‌ داهاتوودا بۆ بره‌ودان به‌ بواره‌ رۆشنبیری و كولتورییه‌كان.

له‌ به‌رامبه‌ردا، ستافی كونسوڵخانه‌ی گشتیی ئه‌مه‌ریكا وێڕای نرخاندنی سه‌ردانی بریكاری وه‌زاره‌تی رۆشنبیری و لاوان ئاماده‌ییان بۆ پێشخستن و په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندییه‌كانمان بۆ هه‌ماهه‌نگی زیاتر و سه‌رخستنی پڕۆژه‌ كولتووری و رۆشنبیرییه‌كان دووپاتكرده‌وه‌.

هەواڵی پەیوەندیدار

داهاتی ئەنیمەیشنی “Spider-Man” لە سینەماکاندا

ART

داهاتی “Oppenheimer” لە سینەماکانی جیهاندا

ART

داهاتی فیلمی “The Beekeeper” لە سینەماکاندا

ART