ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

عێراق له رێزبەندی 168ـه‌مین وڵاته‌ بۆ سه‌قامگیریی ئافره‌تان

پەیمانگەی ژنان، لە زانکۆی جۆرج تاون (WPS) ڕاپۆرتی ساڵانەی خۆی لەسەر پێوەرەکانی ئاشتی و ئاسایشی ژنان لە سەرانسەری جیهاندا بڵاو کردووەتەوە.

بە پشتبەستن بە ئاماری ساڵی 2023-2024 پەیمانگەکە لە ڕاپۆرتەکەیدا، تیشکی خستووەتە سەر بابەتەکانی دادپەروەری و سەقامگیری و ئاسایشی پەیوەست بە ژنان لە 177 وڵاتانی جیهاندا.

ئەو پەیمانگەیە کە کار بۆ بەرەوپێشبردنی ڕۆڵی ژنان لە دۆخێکی سەقامگیر و ئاشتیدا دەکات، لە ڕاپۆرتەکەیدا ئاماژەی بەوەکردووە کە بەپێی پێوەرەکانی ئەمساڵ، هیچ وڵاتێک بێکەموکورتی نەبووە لەو بوارەدا، بەڵام هەندێک وڵات ڕەوشیان لە هەندێکی وڵاتی دیکە زۆر خراپتر بووە.

پێوەرەکانی (wps) کە بە پاڵپشتیی وەزارەتی دەرەوەی نەرویج بڵاو دەکرێتەوە، بەپێی ڕیزبەندی ئەو 177 وڵاتە کە لە باشترینەوە بۆ خراپترین دەست پێدەکات، دانمارک یەکەم وڵاتە و ئەفغانستانیش ژمارەی 177ـه‌، واتا خراپترینە بۆ ڕەوشی ژنان.

هەواڵی پەیوەندیدار

پارتی چاكسازی توركمان :  بە شێوەیەکی ئاشکرا پێشێڵی مافی پێکهاتەکان کراوە

یاسین

واشنتن دەیەوێت پەیوەندییەکانی لەگەڵ عێراق فراوانتر بکات

یاسین

به‌ ڤیدیۆ.. ده‌ستگركردنی فه‌رمانبه‌رێكی وه‌زاره‌تی دارایی عێراق له‌كاتی به‌رتیل وه‌رگرتن

سەڵاح