ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

حووسییه‌كان بە مووشەکێکی نوێ بە ناوی فەڵەستین هێرشیان کردە سه‌ر ئیسرائیل

 

گوتەبێژی چەکدارنی حووسی لە یەمەن ئێوارەی رۆژی دووشەمە گوتی: هێزەکانی ئەم گروپە توانیوانە بنکەی سەربازی لە بەندەرگەی ئیلاتی لە باشووری ئیسرائیل بە مووشەکێکی بالستیکی نوێ بە ناوی مووشەکی “فەلەستین” بخەنە ژێر هێرش.

یەحیا سەریع، گوتەبێژی چەکدارانی حوسی لە لێدوانێکی تەلەفزیۆنیدا گوتی: توانیویانە بنکەی سەربازی لە نێو خاکی ئیسرائیل بە مووشەکی بالستیکی “فەڵەستین” سەرکەوتوانە بپێکن. سەریع دەڵێت یەکەم جارە ئەم مووشەکە نوێیە تاقی‌دەکرێتەوە و سەرکەوتووانە ئامانجەکەی ئەنگاوتووە.

هەواڵی پەیوەندیدار

کۆمپانیای Whatsapp تایبەتمەندیەکی نوێ زیاد دەکات

یاسین

گوته‌بێژی سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێم: سه‌ردانی ئه‌ردۆغان بۆ هه‌ولێر ئاماژه‌ی زیندوویه‌تیی هه‌رێمی كوردستان و ڕۆڵی كارایه‌تی له‌ پرۆسه‌ی سیاسی

یاسین

شەش پارێزگای ئێران کێشەی بێئاوییان هەیە

سەڵاح