ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

گوته‌بێژی سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێم: سه‌ردانی ئه‌ردۆغان بۆ هه‌ولێر ئاماژه‌ی زیندوویه‌تیی هه‌رێمی كوردستان و ڕۆڵی كارایه‌تی له‌ پرۆسه‌ی سیاسی

گوته‌بێژی سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی كوردستان، ڕایگه‌یاند، كه‌ سه‌ردانی ئه‌ردۆغان بۆ هه‌ولێر، ئاماژه‌ی زیندوویه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌ و ڕاشیگه‌یاند سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردسان به‌شداریی كۆبوونه‌وه‌ی ده‌وریی ئیداره‌ی ده‌وڵه‌ت ده‌كات.

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 24/4/2024، دڵشاد شه‌هاب، گوته‌بێژی سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی كوردستان، له‌ سه‌ردانیدا بۆ باره‌گای به‌ره‌كی توركمانی، به‌ میدیاكارانی ڕاگه‌یاند: له‌ سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ عێراق، ئه‌ردۆغان هه‌ولێری وه‌كوو پێگه‌یه‌كی سه‌ره‌كی له‌ سه‌ردانه‌كه‌یدا، ئاماژه‌یه‌كی گرنگن بۆ په‌یوه‌ندییه‌كانی توركیا، عێراق و هه‌رێمی كوردستان، به‌ شیوه‌یه‌كی گشتی و ئاماژه‌یه‌كی گرنگه‌ بۆ زیندوویه‌تی هه‌رێمی كوردستان، وه‌كوو كاراكته‌رێكی كارا و سه‌ره‌كی له‌ پرۆسه‌ی سیاسی له‌ عێراق و ناوچه‌كه‌.

وتیشی: به‌م نزیكانه‌ سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان سه‌ردانی به‌غدا ده‌كا، ڕه‌نگه‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌كی ئیداره‌ی ده‌وڵه‌ت ڕێك بخرێ كه‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌كی ده‌ورییه‌.

هەواڵی پەیوەندیدار

سه‌رۆكی حكومه‌ت له‌ په‌یامێكدا رۆڵی كرێكارانی به‌رز نرخاند

سەڵاح

لە ماوەی ٢٤ کاتژمێردا ٧٢ کەسی دیکە بە هۆی بۆمبارانی ئیسرائیل لە لوبنان کوژران

سەڵاح

تورکیا زنجیرەیەک هێرشی کردووەتە سه‌ر كوردستانی سوریا

سەڵاح