ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

سه‌باره‌ت به‌ قوربانی، یەکێتی زانایان داوایه‌ك لە حاجیانی كوردستان دەکات

 

لە پەیامێکدا یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان، داوا دەکات حاجیانی کورد قوربانیەکانی خۆیان لە ڕێی وەکیلەوە لە هه‌رێمی کوردستان ئەنجام بدەن، ئەمەش بۆ لەبەر چاوگرتنی گوزەران و دۆخی خەڵکی کەمدەرامەت، ئەمەی خوارەوە دەقی پەیامەکەیە:

 

بەناوی خوای بەخشندەی میهرەبان

پێغەمبەر (درودی خوای لەسەر بێت) دەفەرموێت: (الصدقةُ على المسكينِ صدقةٌ وعلى ذي الرَّحِمِ ثِنْتَانِ صدقةٌ وصِلَةٌ) رواە الترمذي.

بەو پێیەی ئێستا لەناو رۆژانی مانگی زیلحیجە داین و خەڵک بەرەو ئامادەکاری جەژن دەڕوات، وە خوشک برا حاجیەکانمان نزیک دەبنەوە لە مەوسیمی حەج، ساڵانەش لەبەر پابەندی ئایینی؛ خەڵکێکی زۆر سوننەتی قوربانی ئەنجام دەدەن، کە خێرو سوننەتێکی گەورەو بەدەمەوەچوونی فەرمانی خوای گەورەیە.

لەو سۆنگەوە داوا لە برا حاجیەکانمان دەکەین بە لەبەر چاوگرتنی گوزەران و دۆخی خەڵکی کەمدەرامەت و بواری ئابوروی ناوخۆیی، هەوڵبدەن قوربانیەکانیان لە کوردستان ئەنجام بدەن، چونکە لەرووی شەرعەوە هیچ ئیشکالێک لەوەدا نییە قوربانی لەرێی وەکیلەوە لە شارەکانی هەرێمی کوردستان بکەن، ئەمەش دەبێتە هۆکارێک بۆ ئەوەی خزم و کەس و کارو خەڵکی هەژار لە رۆژانی جەژن دڵخۆشتر ببن و بەرەکەت و ئاوەدانی پتر بکەوێتەوە.

خوای گەورە تاعەت و نیەتی چاکەو خێرو قوربانی هەموو لایەک قەبوڵ بفەرموێت و کارەکانی خوشک و برا حاجیەکانمان ئاسان بکات.

 

یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان

10ی حوزەیرانی 2024م

4ی ذي الحجة 1445هـ

هەواڵی پەیوەندیدار

وه‌زاره‌تی شاره‌وانی، پڕۆژه‌یه‌كی خزمه‌تگوزاری له‌ داره‌توو جێبه‌جێ ده‌كات

سەڵاح

ماڵپەڕی فەرمیی ئەلیکترۆنی، بۆ بەشداربوون لە پرۆسەی سەرژمێریی گشتی کارا دەکرێت

یاسین

سەرۆکی هەرێمی کوردستان پەیامێکی بڵاوکردەوە

سەڵاح