ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

حوسییەکان کەشتییەک دەکەنە ئامانج و هەڕەشەی توندبوونەوە دەکەن لە مانگی ڕەمەزاندا

 

گرووپی ئەنسار الله ( حوسییەکان ) لە بەرەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە ڕایگەیاند، کە  بە ژمارەیەک مووشەک کەشتییەکی ئەمریکییان لە دەریای سوور کردووەتە ئامانج ، هەروەها سوێندیان خوارد کە هێرشەکان لە مانگی ڕەمەزاندا پەرەپێبدەن بۆ پشتیوانیکردن لە گەلی فەلەستین.

یەحیا ساری، وتەبێژی سەربازیی گروپەکە ڕایگەیاندووە، “مووشەکەکانمان لێدانێکی وردیان لە کەشتیی ئەمریکی “پینۆکیۆ” لە دەریای سووردا بەدەستهێناوە”.

ساری سوێندی خوارد “ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکان لە مانگی ڕەمەزاندا بۆ پشتیوانی لە گەلی فەلەستین و برا موجاهیدییەکانمان لە غەززە” پەرەپێبدات.

ناوبراو وتی: تا ئەو کاتەی دەستدرێژی بۆ سەر غەززە دەوەستێت، بەردەوام دەبین لە ڕێگریکردن لە کەشتیوانی ئیسرائیل یان ئەو کەشتیانەی بەرەو بەندەرەکانی فەلەستینی داگیرکراو دەڕۆن.

دووای ئەو هێرشە واشنتۆن لێدوان دەدات،لە یەکەم لێدوانیدا دوای ڕاگەیاندنی حوسییەکان، فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریکا ڕایگەیاند، حوسییەکان دوو مووشەکی بالیستیکیان بەرەو کەشتیی “پینۆکیۆ” لە دەریای سووردا تەقاندووە.

ئەوەشی خستۆتەڕوو، ئەو دوو مووشەکە نەیانکەوتووەتە ئەو کەشتییە بازرگانییە ئامانجدارەی کە خاوەندارێتی سەنگافورە و ئاڵای لیبێریای لەسەرە، هەروەها هیچ هەواڵێک لەبارەی برینداربوون و زیانگەیاندن نەبووە.

 

الجزیرة

هەواڵی پەیوەندیدار

مارەی کوژراوانی غەززە لە 35 هەزار و 200 کەس تێپەڕی

سەڵاح

کەشناسی : پلەکانی گەرما بەرز دەبێتەوە

سەڵاح

شاخەوان عەبدوڵڵا هەوڵی چارەسەرکردنی کێشەی جووتیارانی پەلکانە دەدات

یاسین