ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

مارەی کوژراوانی غەززە لە 35 هەزار و 200 کەس تێپەڕی

 

کەرتی تەندروستیی غەززە بڵاویکردەوە، بەهۆی هێرشی سوپای ئیسرائیل تەنیا لە 24 کاتژمێری رابردوو زیاتر لە 39 کەس کوژراون.

بەم شێوەیەش ژمارەی کوژراوانی غەززە لە 7ی ئۆکتۆبەری ڕابردووەوە گەیشتە 35 هەزار و 272 کەس، 79 هەزار و 205 کەسی دیکەش بریندارن.

هەفتەیەکە سوپای ئیسرائیل هەڵمەتی بۆ سەر رەفەح دەست پێکردووە و ئەمەش دۆخی مرۆیی هێندەی دیکە خراپتر کردووە و هەتا ئێستا زیاتر لە 500 هەزار کەس رەفەحیان بەجێهێشتووە.

هەواڵی پەیوەندیدار

نرخی دۆلار بەرزبووە

یاسین

کەشناسی : پلەکانی گەرما بەرز دەبێتەوە

یاسین

وەزیری نێو خۆی ئێران بە تۆمەتی تیرور داواکراوه

سەڵاح