ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

نیوزلەنداش سزای خستە سەر ئێران

حکوومەتی نیوزلەندا 28 کەس و چاردە دامەزراوەی ئێرانی بە هۆی پشتیوانیکردن لە هێرشی ڕووسیا بۆ سەر ئوکراینا و ڕۆڵگێران لە گواستنەوەی چەک و تەقەمەنی لە کۆریای باکوورەوە بۆ ڕووسیا خستە ژێر سزا.

وەزیری دەرەوەی نیوزلەندا ڕایگەیاند وڵاتەکەی هەموو ئەو کەس و دامەزراوانە شەرمەزار دەکات کە لەم پشتیوانییە سەربازییەدا بەشدارن.

پێشتریش وڵاتانی یەکێتیی ئەورووپا، بریتانیا، کانادا و ئەمریکا بە هۆی پشتیوانیی ئێران لە ڕووسیا کۆمەڵێک گەمارۆیان خستبووە سەر ئەم وڵاتە.

هەواڵی پەیوەندیدار

لە ئێران بەهای تومەن لە بەرزبوونەوە دایە

سەڵاح

ئاسترازینکا ڤاکسینی کۆڤید١٩ لە سەرانسەری جیهاندا کۆدەکاتەوە

یاسین

حزبوڵا فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی ئیسڕائیلی خسته‌ خواره‌وه‌

سەڵاح