ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

ڕێکاری پێویست بە کەیسی چارەنووسی منداڵە ونبووەکان گیرایە بەر

 

بە سەرۆکایەتيی عه‌بدوڵا حاجی مه‌حمود، وەزیری کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان و سەرۆکی بۆردی تایبەت بە یەکلاکردنەوەی چارەنوسی منداڵە ونبووەکان، بە ئامادەبوونی ئەندامانی بۆرد کۆبوونەوە.

سه‌ره‌تا کۆنووسی کۆبوونەوەی پێشوو خوێندرایەوە و لەوبارەیەوە ڕێکاری پێویست گیرایە بەر. هەروەها بەرنامەی کاری کۆبوونەوە لە لایەن سکرتێری بۆردوە خرایە ڕوو.

گفتوگۆی پێویست لەسەر خاڵەکانی کۆبوونەوەکە كرا و ڕێکاری پێویست گیرایە بەر بە پێی تایبەتمەندی وەزارەتە پەیوەندیدارەکان، لەپێناو خزمەتکردنی زیاتر بە کەیسی چارەنووسی منداڵە ونبووەکان.

 

هەواڵی پەیوەندیدار

رێژەی زۆرترین باران بارین راگەیندرا

یاسین

پلەکانی گەرما بەرز دەبێتەوە

یاسین

کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتوو راگەیەنرا

سەڵاح