ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

سبەی دابەشکردنی مووچە دەست پێدەکات

ڕۆژی یەکشەممە دابەشکردنی مووچەی مانگی ئایار دەست پێدەکات.

دوای گەیشتنی بڕی ١٠٧ ملیار دینار لەلایەن وەزارەتی دارایی عێراقی فیدراڵەوە بۆ سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێمی کوردستان لەڕۆژی پێنج شەممە (٢٠٢٤/٦/٦ ) وەک شایستەی مووچەی مانگی ئایاری خانەنشینانی مەدەنی و کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراوان و خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان.

ڕۆژی یەکشەممە (٢٠٢٤/٦/٩ ) مووچەی مانگی ئایاری خانەنشینانی مەدەنی و کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراوان و خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان دابەش دەکرێت.

دوای گەیشتنی تەمویلی وەزارەت و دام و دەزگاکانی تر لەلایەن وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵەوە، ڕاستەوخۆ خشتەی مووچەی ئەو دام و دەزگایانەش ڕادەگەیەنرێت.

ڕاگەیاندنی وەزارەتی دارایی و ئابوری.
٢٠٢٤/٦/٨

هەواڵی پەیوەندیدار

حکومەتی هەرێم مەرجەکانی پێدانی زەوی راگەیاند

یاسین

بەرگری شارستانی هه‌ولێر چه‌ند رێنماییه‌كی گرنگ بۆ هاووڵاتییان بڵاوده‌كاته‌وه‌

یاسین

ئۆکرانیا: ٣٥ درۆنی ئێرانیمان لە دوو شوێن بەردایەوە 

یاسین