ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

کۆمەڵەی تالاسیمیای کوردستان: کوالێتیی چارەسەرەکانی تووشبووانی تالاسیمیا خراپە

سەرۆکی لقی سلێمانیی کۆمەڵەی تالاسیمیای کوردستان ئاشكرای دەکات، ئەو ‘حەب’ـەی بۆ چارەسەر بە تووشبووان دەدرێت کوالێتیی خراپە و ژیانی تووشبووان تێکدەدات، تەنانەت دەڵێت: ”تووشبووانی تالاسیمیا ژیانێکی شایستە و دابینکردنی چارەسەری گونجاویان پێویستە”.

ئەمڕۆ چوارشەممە 8ـی ئایاری 2024 کۆچەر کەریم، سەرۆکی لقی سلێمانیی کۆمەڵەی تالاسیمیای کوردستان لە بوولتەنی تەندروستیدا رایگەیاند، لە ساڵی رابردووەوە بڕیاری ناردنە دەرەوەی تووشبووانی تالاسیمیا بۆ چارەسەر دەرچووە، بەڵام تائێستا جێبەجێنەکراوە و تەنیا ئامادەکاری کراوە.

کۆچەر کەریم دەڵێت: زۆرینەی تووشبووانی تالاسیمیا لە خوار تەمەنی 18 ساڵەوەن و بەتایبەتیش زۆرینەیان ئەوانەن کە دایک و باوکیان هەڵگری نەخۆشییەکەن.

کۆچەر کەریم لە بەشێکی قسەکانیدا گوتی، ”خۆشبەختانە لە سلێمانی چارەسەری چاندنی مۆخ بۆ تووشبووانی تالاسیمیا دەکرێت و تائێستا نزیکەی 60 تووشبوو چارەسەرکراون”.

کۆچەر کەریم داوادەکات کە تووشبووانی تالاسیمیا لە کلینیکە راوێژکارییەکانی ئێوارانیش هاوشێوەی راوێژکارییە بەیانییانییەکان، بە بێبەرامبەر چارەسەریان بۆ بکرێت.

هاوکات روونی دەکاتەوە، ئەو دەرمانەی لە شێوەی دەنکۆڵە ‘حەب’ بۆ تووشبووانی تالاسیمیا بەکاردێت، بۆ بەشێکی تووشبووان کاریگەریی لاوەکیی زۆری هەیە و کوالێتیی ژیانیان تێکدەدات، بۆیە پێشنیازدەکات، جۆرە کوالێتیی بەرزەکانی ئەو دەرمانە دابینبکرێت.

لە کۆتایی قسەکانیدا سەرۆکی لقی سلێمانیی کۆمەڵەی تالاسیمیای کوردستان دەڵێت: ”تووشبووانی تالاسیمیا ژیانێکی شایستە و دابینکردنی چارەسەری گونجاویان دەوێت”.

هەواڵی پەیوەندیدار

توێژینەوەیەک: مادە پاککەرەوەکان نیشانەکانی ئۆتیزم پێشدەخەن

lana

هۆشداری دەدرێت لەبارەی بەشێک لە خواردنەوەکان بۆ بەربانگ

lana

کاریگەرییەکانی بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن لەسەر تەندروستی جەستە

lana