ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

ئەم جۆرە خەیارانە مەكڕە

لە كاتی كڕینی خەیار، سەرنجی تویكڵی سەوزی خەیارەكە بدە زۆر سەوز و بریقەدار نەبێت، ئەو جۆرە خەیارانە، كە پێستیان بریقەدارن، تەنیا شكڵێكی جوانیان هەیە و بەدڵنیاییەوە بە مەوادی زیانبەخش گەورە كراون و گەشەیان ئاسایی نییە.

یەكێك لەو مەوادانەی بۆ گەشەكردنی میوە و سەوزە بەكار دێت نیتراتە. نیترات لە خۆشبینانەترین حاڵەتدا مرۆڤ تووشی كێشەی كەمخوێنی دەكات.

پزیشكان ئاشكرای دەكەن، یەكێك لە هۆكارەكانی تووشبوون بە شێرپەنجە ئەو میوانەن، كە بە نیترات گەورە كراون، نیترات بۆ ژنانی دووگیانیش مەترسیی هەیە و دەبێتە هۆی لەبارچوون.

هەواڵی پەیوەندیدار

لە عێراق ڕێژەی تووشبوون بە شێرپەنجە لە هەڵکشاندایە

یاسین

جۆرێک لە شوکولاتە یارمەتی دابەزینی ڕێژەی شەکر دەدات

lana

سوودە تەندروستیەکانی توو

lana