ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

کەمی ئاو خواردنەوە دەبێتە هۆی ئەم کێشە تەندروستییە

کەمی ئاو خواردنەوە دەبێتە هۆی هەوکردنی کۆئەندامی میز، کە بە ملیۆنان کەس لە سەرانسەری جیهاندا تووشی دەبن.

لە بابەتێکی ماڵپەڕی ” اليوم السابع” دا ئاماژەی پێکراوە، خواردنەوەی ئاوی پێویست تەندروستی جەستە باشتر دەکات و یارمەتیدەرە بۆ دەرکردنی بەکتریا و ژەهرەکان لە کۆئەندامی میزەوە، ئەمەش ڕێگری دەکات لە هەوکردنی بۆری میز.

هەوکردنی کۆئەندامی میز، کە بەزۆری بەهۆی کۆبوونەوەی بەکتریاوە دروست دەبێت، بە ملیۆنان کەس لە سەرانسەری جیهاندا تووشی دەبێت، هەروەها هۆکاری جۆراوجۆری هەیە، کەمی ئاویش یەکیکە لەو هۆکارەنەی کە ئەگەری تووشبوون بە بە هەوکردنی بۆری میز زیاد دەکەن.

کاتێک برێکی کەم ئاو دەخۆیتەوە، بە شێوەیەکی گشتی جەستە تووشی زیان دەبێت و بەکتریاکان روو لە زیاد بوون دەکەن.

لە توێژینەوەیەکدا دەرکەوتووە ئەو کەسانەی کە ڕۆژانە کەمتر لە ١.٥ لیتر ئاو دەخۆنەوە، ئەگەری تووشبوونیان بە کێشەی هەوکردنی بۆری میزەوە زیاترە بە بەراورد بەوانەی کە زیاتر ئاویان خواردووەتەوە.

جگە لە کەمی ئاوخواردنەوە چەندین هۆکاری تریش هەن بۆ هەوکردنی بۆری میز، لەوانەش:

– زیادبوونی ئارەقکردنەوە لە وەرزی هاویندا دەبێتە وشکبوونەوە و ئەگەری تووشبوون بە هەوکردنی بۆری میز زیاد دەکەن.

– نەخواردنەوەی ئاوی پێویست واتە کەمتر میزکردن، ئەمەش ڕێگە بە گەشەکردنی بەکتریا دەدات لە بۆری میزدا.

چ ڕێکارێکی خۆپارێزی پێویستە بگیرێتەبەر بۆ کەمکردنەوەی مەترسی هەوکردنی بۆری میز؟

١. بڕێکی پێویست ئاو بخۆرەوە.

٢. دوورکەوتنەوە لە کافاین و خواردنە بەهاراتییەکان کە دەبنە هۆی خورانی میزەڵدان.

٣. دوور بکەوەرەوە لە جلوبەرگی تەسک بۆ کەمکردنەوەی کۆبوونەوەی شێ.

هەواڵی پەیوەندیدار

توێژینەوەیەک: مادە پاککەرەوەکان نیشانەکانی ئۆتیزم پێشدەخەن

lana

چەند ڕێگایەک بۆ ڕێگریکردن لە وەرینی قژ

lana

کاریگەرییەکانی بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن لەسەر تەندروستی جەستە

lana