ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

ئایا پێویستە خورما پێش خواردنی بشۆرێتەوە

خورما چەندین سوودی تەندروستی هەیە بۆ جەستە، بەوپێیەی بڕێکی زۆر ڕیشاڵی خۆراکی تێدایە کە خۆراک دەدات بە بەکتریا و کارکردنی ڕیخۆڵە باشتر دەکات.

ئەنجێلیکا دوڤاڵ پسپۆڕی بواری خۆراک ڕایگەیاندووە، خورما ڕێژەیەکی بەرزی کالۆری و ڕێژەیەکی زۆر شەکری تێدایە، ئەو پسپۆڕە باس لە چەند ئامۆژگارییەک دەکات، کە دەبێت پەیڕەو بکرێت بۆ ئەوەی بە خواردنی خورما تووشی کێشەی هەرس کردنت نەبیت .

ئاماژەی بەوەشکردووە، خورما بەسوودە بۆ تەندروستی جەستە، بڕێکی زۆر ڕیشاڵی خۆراکی تێدایە کە خۆراک دەدات بە بەکتریا و کارکردنی ڕیخۆڵە باشتر دەکات، جگە لەوەش خورما هاندەری دروستبوونی کۆلاجینە، کە پێویستە بۆ پێستێکی باش و جوان، هەروەها ئاستی گلوکۆزی خوێن ڕێکدەخات و کارکردنی ئەنسۆلین باشتر دەکات.

بەڵام ڕێژەی کالۆری خورما لە هەر ١٠٠ گرامێکدا نزیکەی ٣٠٠ کالۆرییە، هەربۆیە خواردنی ژمارەیەکی زۆر لە خورما دەبێتە هۆی دروستبوونی کێشەی هەرسکردن.

ئەو پسپۆڕە جەختی لەوەش کردەوە کە پێویستە بەر لە خواردنی خورما بشۆرێتەوە، چونکە ئەو چینەی بەشی دەروەی خورماکە، شوێنێکی باشە بۆ گەشەکردنی بەکتریا بە شێوەیەکی سروشتی لە کاتی وشکبوونەوەدا گەشە دەکەن لەسەر خورماکە.

دوڤاڵ ئەوەیشی باس کرد کە باشتر وایە ڕۆژانە سێ بۆ چوار خورما بخورێت، ئەو کەسانەی نەخۆشی شەکرەیان هەیە ناتوانن خورما بخۆن جگە لەوانەی راوێژیان بە پزیشکەکانیان کردووە.

هەواڵی پەیوەندیدار

چوار جێگرەوەی تەندروست بۆ چا

lana

ئەم خواردنانە پێویستە لە سیستمی خۆراکیدا هەبن

lana

ئەم خواردنانە هۆکارن بۆ توشبوون بە برینی گەدە

lana