ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

زیانەکانی کەم خەوی بۆ جەستە

کەم خەوی یەکێکە لەو هۆکارانەی جەستە ڕوبەڕووی چەندین کێشەی تەندروستی دەکاتەوە، بەڵام هەندێک کەس بێئاگان لەوەی زیانێکی تەندروستی زۆری لێدەکەوێتەوە.

کەمخەوی یەکێکە لە هۆکارە سەرەکیەکانی دروستبونی کێشەکانی مێشک، هۆکارێکی دیارە بۆ نەمانی سەرنج و بیرچونەوەی شتەکان، دەبێتە هۆی دوودڵی و توشبوون بە خەمۆکی، توێژینەوەکان دەریانخستووە پەیوەندیەکی زۆر لەنێوان خەو و بەرگری لەشدا هەیە واتە کەمخەوی دەبێتە هۆی بێهێزبوونی بەرگری لەش، ئەمەش هۆکارێکە بۆئەوەی بەردەوام توشی ڤایرۆس و بەکتریاکان ببیت.

 

توێژینەوە پزیشکیەکان دەریانخستووە کەم خەوی کاریگەری نەرێنی لەسەر جەستە هەیە و دەبێتە هۆی زیادبوونی کێش، چونکە کەمخەوی واتلێدەکات ئارەزوی خواردن زۆر بێت و بەردەوام خواردن بخۆیت، بۆیە پێویستە هەموو کەسێک سیستمی خەوی ڕێکبخات

هەواڵی پەیوەندیدار

شەش رێکار بۆ پێشگرتن لە تای خوێنبەربوون كاری پێده‌كرێت

سەڵاح

توێژینەوەیەكی زانستی ئەم دواییە چەند سوودێكی دیكەی زەیتی زەیتون ئاشكرا دەكات

lana

نیشانەکانی توشبوون بە شێرپەنجەی پەنکریاس

lana