ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان و سه‌رۆک كۆمارى عێراق چەند بابەتێکی گرنگ تاوتوێ دەکەن

ئێوارەی ئەمڕۆ شه‌ممه‌ 2024/5/11نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان لە هەولێر لەگەڵ  د. لەتیف جەمال ڕەشید سه‌ركۆمارى عێراقى فيدراڵ کۆبووەوە.

لە كۆبوونه‌وه‌كه‌دا کە به‌ڕێزان جێگرانى سه‌رۆك و ژمارەیەك لە وەزیر و به‌رپرسانى هه‌رێمى كوردستان ئامادە بوون، بارودۆخی گشتيی عێراق و ناوچەكه‌ تاوتوێ کران و جەخت لەسەر گرنگيی پاراستنی ئاسایش و سەقامگیری و به‌رده‌وامى هه‌وڵه‌كان و گفتوگۆى چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا كرايه‌وه‌.

سەرکۆمار ئاماژەی بەوە کرد کە هاوکار دەبێت لە پتەوکردنی پەیوەندییەکانی حکوومەتی فیدراڵ و حکوومەتی هەرێمی کوردستان و چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان، هه‌روه‌ها کار دەکات بۆ چارەسەرکردنی گرفتەکانی جووتیارانى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ حکوومەتی عێراق.

لاى خۆیەوە سەرۆکی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بە گرنگيى هەوڵه‌کان بۆ پاراستنى ئارامی و سه‌قامگيرى و تێپەڕاندنی کێشە و گرفتەکانی هه‌ولێر ـ به‌غدا كرد، هه‌روه‌ها پوخته‌يه‌كى ده‌رباره‌ى دوايين سەردانی بۆ کۆماری ئیسلاميی ئێران و پەیوەندییەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان لەگەڵ ئێراندا خسته‌ ڕوو.

په‌يوه‌ندييه‌كانى عێراق و هه‌رێمى كوردستان لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ و ناوچەکە و جیهان، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌ بوو.

هەواڵی پەیوەندیدار

سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان پێشوازى له‌ كونسوڵى گشتيى نوێى به‌ريتانيا كرد

سەڵاح

جامی ئیتاڵیا.. هەرچەندە لازیۆ بردیەوە بەڵام یۆڤی گەیشتە یاری کۆتایی

sirwan

هەولێر… دوو رووداوی ئاگر كەوتنەوە روویاندا

دڵشاد