ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

وەزارەتى کارەبا: بۆ وەرزی گەرمای ئەمساڵ کارەبای زیاتر بە هاولاتیان دەدەین

 

وتەبێژى وەزارەتى کارەبای ھەرێمی کوردستان رایگەیاند، کە لە وەرزی گەرمادا خواست لە سەر کارەبا زیاد دەکات و رێژەکەی زۆر بەرز دەبێتەوە، بۆ ئەمسال ئامادەکاریمان کردووە بۆ وەرزی گەرما، ئەگەر ھیچ شتێک ڕوونەدات ڕەوشی کارەبا لە چاو ساڵانی رابردوودا باشتر دەبێت.

ئومێد ئەحمەد، وتەبێژى وەزارەتى کارەبای ھەرێمی کوردستان، بە ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆسی راگەیاند: لە وەرزی گەرمادا خواست لە سەر کارەبا زیاد دەکات و رێژەکەی زۆر بەرز دەبێتەوە، بۆ ئەمسال ئامادەکاریمان کردووە بۆ وەرزی گەرما، ئەگەر ھیچ شتێک ڕوونەدات ڕەوشی کارەبا لە چاو ساڵانی رابردوودا باشتر دەبێت، بەڵام ھەندێ جار دەبینی شەپۆڵێکی گەرمای ھەرێمی کوردستان دەگرێتەوە خواست لەسەر کارەبا زۆر زیاد دەبێت بەم جۆرەش پێدانی کارەبای نیشتیمانی بە هاولاتیان کەمتر دەبێتەوە.

وتەبێژى وەزارەتى کارەبای ھەرێمی کوردستان گووتت: بەپێی ئەو پلانەی وەزارەت بۆ وەرزی ھاوینی ئەمساڵ ئامادەی کردووە ڕەوشی کارەبا باشتر دەبێت لە ساڵی ڕابردوو، ڕێژەی بەرھەمھێنان گەیشتووەتە سەرووی چوار ھەزار مێگاوات و خواست لە وەرزی گەرمادا دەگاتە سەرووی پێنچ هەزار مێگاوات، بۆ وەرزی ھاوینی ئەمساڵ نزیکەی ١٦ بۆ ١٨ کاتژمێر کارەبا دەدەین بە هاولاتیان.

ھەروەھا ئومێد ئەحمەد، وتەبێژى وەزارەتى کارەبای ھەرێمی کوردستان ئەوەشی بۆ ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆس خستەروو، کە بەرھەمهێنانی کارەبا لەڕێگەی سێ وێستگەی بەرھەمھێنانی کارەباوە زیاد دەکرێت، لەوانەش  وێستگەی بازیان ٢٥٠ مێگاوات کارەبای بەرھەمی ھەیە و ئێستا لە قۆناغی ئەزموونکردندایە و دەخرێتە نێو تۆڕی گشتی کارەبای ھەرێمی کوردستان، لە وێستگەی ھەولێر ١٥٠ مێگاوات کارەبا بەرھەم دێت و لەم مانگەدا دەخرێتە کار، ھەروەھا وێستگەی کواشێ لە شاری دھۆک دەکرێتە گازوایل و ١٢٠ مێگاوات کارەبا بەرھەم دێنێ، بەو سێ وێستگەیە ڕێژەی بەرھەمھێنانی کارەبا زیاد دەکات.

 

رێباز یونس

هەواڵی پەیوەندیدار

ژماره‌یه‌ك تاقیگە لە هەولێر داخران و 21ی دیکەش سزادران

سەڵاح

ماڵپەڕی ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس نوێدەكرێتەوە و بە ڤێرژنێكی پێشكەوتوو وەشانی دەست پێدەكات 4

hakar herki

یونامی له‌سه‌ر وازهێنانی پلاسخارت له‌ئه‌ركه‌كه‌ی راگه‌یندراوێك بڵاوده‌كاته‌وه‌

یاسین