ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

یونامی له‌سه‌ر وازهێنانی پلاسخارت له‌ئه‌ركه‌كه‌ی راگه‌یندراوێك بڵاوده‌كاته‌وه‌

یونامی لە راگەیەندراوێکدا ئەو هەواڵانە رەتدەکاتەوە کە وازهێنانی جنین هێنس پلاسخارت لە ئەرکەکەی وەک نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتیی نەتەوەیەکگرتووەکان لە عێراق پەیوەندی بە دۆسیەی گەندەڵی رێکخراوێکی نەتەوەیەکگرتووەکانەوە هەبێت.

رۆژی چوارشەممە (14ـی شوباتی 2024) یونامی راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و ئاماژەی بەوەکردووە، یونامی دەیەوێت ئەو زانیاری و هەواڵە چەواشەکارییانەی هەندێک لە میدیا و سۆشیال میدیاکانی عێراق راستبکاتەوە سەبارەت بە پرسی کۆتاییهاتنی ئەرکی پلاسخارت وەک نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتیی نەتەوەیەکگرتووەکان لە عێراق.

یونامی روونیکردووەتەوە، کە وازهێنانی پلاسخارت لە ئەرکەکەی پەیوەندی بە رێکارە ئاساییەکانی نێو دامەزراوەی نەتەوەیەکگرتووەکان هەیە، کە بەشێوەیەکی ستاندارد بەرپرسانی باڵای نەتەوەیەکگرتووەکان بەشێوەی خولی لە ئەرکەکانیان.

هەروەها یونامی لەبارەی راپۆرتێکی رۆژنامەی گاردییانی بەریتانی کە ئاماژەی بە بوونی گەندەڵی لە کارەکانی رێکخراوی “یو ئێن دی پی” لە عێراق باسی لەوەکردووە، لە رووی کارگێری و داراییەوە کارەکانی یونامی و ئەو رێکخراوە جیاوازن.

یونامی داوای لە دەزگاکانی راگەیاندنەکانیش کردووە کە بە وردبینییەوە کار لەسەر بڵاوکردنەوەی زانیارییەکان بکەن و خۆیان لە زانیاری چەواشەکارانە بەدوور بگرن.

 

هەواڵی پەیوەندیدار

نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهان بە جێگیری ماوەتەوە

یاسین

گرنگی سەردانی سەرۆک بارزانی بۆ بەغدا

دڵشاد

خولە بەهێزەکان.. خشتەی یارییەکانی ئەمڕۆ شەممە

sirwan