ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

سەرۆكی هەرێمی كوردستان پێشوازی لە هەڵسووڕێنەری باڵیۆزخانەی ئەمەریكا كرد‌

 ئەمڕۆ چوارشەممە 2024/2/14 نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان لە هەولێر لەگەڵ‌ دەیڤد بێرگەر هەڵسووڕێنەری كاروباری باڵیۆزخانەی ئەمەریكا لە عێراق كۆبووەوە.

لە كۆبوونەوەكەدا پەیوەندییەكانی ئەمەریكا لەگەڵ عێراق و هەرێمی كوردستان، كێشەكانی هەولێر ـ بەغدا و گفتوگۆی چارەسەركردنیان، ڕۆڵ و پێگەی عێراق لە ناوچەكە و لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی، بەئامانجگرتنی هێزەكانی هاوپەیمانان لە عێراق و دۆخی هەرێمی كوردستان، تاوتوێ كران.

هەردوولا دەربارەی دۆخی ئەمنی لە عێراق و ناوچەكە و ڕۆڵی هێزەكانی هاوپەیمانان، بیروڕایان ئاڵوگۆڕ كرد و جەختیان لە گرنگیی پاراستنی ئارامی و سەقامگیری لە عێراق و ناوچەكە كردەوە، هەروەها چەند پرسێكی دیكەی ‌جێی بایەخی هاوبەشیان، باس كرد.

هەواڵی پەیوەندیدار

نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهان دابەزی

سەڵاح

هۆی کەوتنەخوارەوەی کۆپتەری هەڵگری سەرۆک‌کۆماری پێشووی ئێران ڕاگەیەندرا

یاسین

فوئاد حوسێن: پێشبینی دەکرێت لەم چەند ڕۆژەیە پرسی مووچە چارەسەر بکرێت

یاسین