ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

پەیامی پیرۆزبایی سەرۆک بارزانی لە یادی شەست و پێنج ساڵەی دەرچوونی ڕۆژنامەی خەبات

 

بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان

به‌ڕێزان سه‌رنووسه‌ر و ڕۆژنامه‌نووس و كارمه‌ندانی خه‌بات،
به‌بۆنه‌ی 65 ساڵه‌ی ده‌رچوونی ڕۆژنامه‌ی (خه‌بات)ـه‌وه‌ گه‌رمترین پیرۆزباییتان لێ ده‌كه‌م.

ڕۆژنامەی خەبات به‌ درێژایی مێژووی خۆی و لە قۆناغە جیاجیاکاندا بەردەوام بەوپەڕی پیشەییبوون و بە گیانێكی پێشمه‌رگانه‌ و نیشتیمانپەروەرانەوە، داكۆكی لە مافە ڕەواكانی گەلەكەمان کردووە، لە گەیاندنی پەیامی پێكەوەژیان و ئاشتیخوازیدا، دەنگی بەهێز و ڕەسەنی گەلەكەمان بووە، ئه‌مه‌ش له‌ پابەندبوونی بە بەها نەتەوەیی و نیشتیمانییه‌كانه‌وه‌ سه‌رچاوه‌ی گرتووه‌.

له‌م یادەدا ئەو چاوەڕوانیە لە ڕۆژنامەی خەبات هەیە کە سه‌رقافڵه‌ی په‌ره‌پێدانی هۆشیاری و پێكه‌وه‌ژیان و به‌رگریكردنه‌ له‌ مافه‌ ڕه‌واكانی گه‌له‌كه‌مان به‌رده‌وام بن و نموونەی ڕاستگۆیی و سەنگینی بن لە کاری میدیاییدا.
هیوای بەردەوامی و سەرکەوتنتان بۆ دەخوازم.

مسعود بارزانی
4ـی نیسانی 2024

هەواڵی پەیوەندیدار

کۆپا ئەمریکا.. بەرازیل و کۆلۆمبیا سەرکەوتنیان بەدەستهێنا

sirwan

پارێزگارى هەولێر داوا لە هاوڵاتییان دەکات، هاوکار و هەماهەنگى تیمەکانى سەرژمێرى گشتیی بن

یاسین

نرخى نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا دابەزینى بەرچاوى تۆمار کردوە

سەڵاح