ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

کارەبای بەردەوام بۆ هۆڵەکانی تاقیکردنەوە دابین دەکرێت

وەزارەتی کارەبای حکوومەتی هەرێمی کوردستان بریاریدا لە ڕۆژانی تاقیکردنەوە گشتییەکانی پۆلی 12ی ئامادەیی کارەبای تەواو بۆ هۆڵەکانی تاقیکردنەوە دابین بکات.

هەردوو وەزیرانی کارەبا، کەمال محەممەد ساڵح و پەروەردە، ئالان حەمە سەعید، گفتوگۆیان لەسەر دابین کردنی کارەبای بەردەوام بۆ هۆڵەکانی تاقیکردنەوەی پۆلی 12 کرد.

لە کاتی دیدارەکەدا وەزیری کارەبا دڵنیایی دایە وەزیری پەروەردە، لە کاتی ئەزموونەکان ئاستی بەرهەمهێنانی کارەبا زیاد دەکەن و چاکسازییەکانی کارەبا لەو کاتەدا ڕادەگرن و کارەبای بەردەوام بۆ هۆڵەکانی تاقیکردنەوە وەزارییەکان دابین دەکرێت.

هەروەها باسیان لە دابینکردنی کارەبا بۆ قوتابخانەکان کرد بەتایبەتی لە ڕێگەی وزەی خۆر کە تا ئیستا وەزارەتی پەروەردە 62 قوتابخانەی بە سیستەمی بەرهەمهێنانی کارەبا لە وزەی خۆر هەیە و ئەم ژمارەیە زیاد دەکرێت.

ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ 22ـی ئایاری 2024، وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ خشتەی تاقیکردنەوە گشتییەکانی پۆلی 12ـی ئامادەیی، بەشەکانی (زانستی، وێژەیی و پیشەیی) بۆ ساڵی خوێندنی (2023-2024) بڵاوكرده‌وه‌، کە بڕیارە لە 23-6-2024 دەست پێ بکات.

هەواڵی پەیوەندیدار

په‌نجا ساڵ لەمەوبەر لەیلا قاسم و هاوڕێکانى لە سێدارەدران

سەڵاح

راگەیندراوێک لە وەزارەتی پەروەردەوە

یاسین

سه‌باره‌ت به‌ زیاده‌ڕۆیی له‌سه‌ر موڵكی گشتی، كۆبوونەوەیەكی گرینگ بەڕێوەچوو

سەڵاح