ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

ئومێد خۆشناو: گرفتی سەرەکی کەم ئاوی لە هەولێر کارەبای نیشتمانییە

 

ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر لە بارەی گرفتی کەم ئاویی و بێ ئاوی چەند گەڕەکێکی سەنتەری شاری هەولێر ڕایگەیاند، سێ ساڵە چاوەڕوانین وەزارەتی کارەبا، کارەبای نیشتمانی بۆ بیرەکانی ئاو دابین بکات، بەڵام بەداخەوە تاوەکوو ئێستا هیچ کارەبایەکی دابین نەکردووە.

لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا، ئومێد خۆشناو گوتی: %90ی گرفتی ئاوی گەڕەکەکانی سەنتەری شاری هەولێر، بەهۆی نەبوونی کارەبای نیشتمانییە، بەداخەوە سێ ساڵ دەبێت بڕیاربوو وەزارەتی کارەبا، بۆ بیرەکان کارەبای نیشتمانی دابین بکات، بەڵام تاوەکوو ئێستا جێبەجێ نەکراوە.

گوتیشی: هەر بۆ ئیدارەدانی قەیرانی کەم ئاوی لە هەولێر لە دوو ساڵی ڕابردوو تاوەکوو ئێستاش دابینکردنی کارەبای بیرەکان لە ڕێگەی مۆلیدەی گەڕەکەکانەوە بەردەوامە، ئەمەش کارەبایەکی زۆری پێویستە، هەربۆیە ئەم شێوازە پچڕ پچڕەی کارەبا وایکردووە تۆڕەکانی دابەشکردنی ئاو کاتێکی زۆریان بوێت بۆ ئەوەی پڕ ببن و ئاو بگاتە تەواوی شوێنەکان.

پارێزگاری هەولێر ئاماژەیدا، لە دوو ساڵی ڕابردوودا نزیکەی 270 بیر بە مۆلیدەی گەڕەکەکانەوە بەستراوەتەوە و بۆ ئەمساڵی سەروی 300 بیر لە پلاندایە لە ڕێگەی مۆلیدەی گەڕەکەکانەوە کارەبایان بۆ دابین بکرێت.

هەروەها ڕایگەیاند، پرۆسەی لێدانەوەی بیری نوێ لە جێگە بیرە وشکبووەکان دەستی پێکردووە و جگە لەمەش، پلانێکی دیکەی حکوومەت بۆ چارەکردنی کێشەی کەم ئاوی سوود وەرگرتنە لە ئاوی سەر زەویی بۆ ئەمەش هەوڵێک هەیە بەم نزیکانە بۆری زیاتر گەیاندنی ئاو بۆ سەنتەری هەولێر زیاد بکرێن.

هەواڵی پەیوەندیدار

پەیامی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە بۆنەی ڕۆژی ڕۆژنامەگەریی کوردی

دڵشاد

به‌غدا.. كوڕێك به‌ چه‌قۆ باوكی خۆی كوشت

سەڵاح

حەماس ئاگربەستی لەگەڵ ئیسرائیل ڕاگرت

یاسین