ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

کوردستان دەخرێتە ناو لیستی ناوەندە تەندروستییەکانی جیهان

ئەمڕۆ سێشەممە، ١١ی ٦ی ٢٠٢٤، دکتۆر سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستیی هەرێمی کوردستان، لە پرێس كۆنفرانسێكدا ئاماژەی بۆ ئەوە کرد، کە بەهۆی پابەندبوونی هەرێمی کوردستان بە تەواوی ڕێنماییە تەندروستییەكانی جیهانی و ئەو هەماهەنگییەی لە کاتی پەتا و سەرهەڵدانی نەخۆشییە جۆراوجۆرەکاندا سەر هەڵدەدەن، هەرێمی کوردستان بووەتە ناوەندێکی دیکەی زیادکراو لە ڕیزی ناوەندە تەندروستییەکانی جیهاندا و هەروەها بەشداریکردنی وەزیری تەندروستی و ناوەندە تەندروستییەکانی هەرێمی کوردستان لەگەڵ ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی، بەتایبەتی لە ژنێف.

دکتۆر سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستیی هەرێمی کوردستان، دوای کۆبوونەوەی لەگەڵ سەرۆکی ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی لە عێراق، ئاماژەی بەوە کرد، کە هەماهەنگییەکانیان لەگەڵ ڕێکخراوەکە بەردەوام دەبێت، دوای ئەو هەوڵ و هەماهەنگییانەی بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی پەتا جۆراوجۆرەکان هەبوو، بە تایبەت لە ساڵی ٢٠٢٠دا لە ڕووبەڕووبوونەوەی پەتای کۆرۆنادا.

وەزیری تەندروستیی هەرێمی کوردستان، باسی لەوەش کرد، کە ئەوان هەمیشە لەسەرهێڵ دەبن بۆ جێبەجێکردنی ڕێنماییە تەندروستییەكانی جیهانی، بۆ خزمەتکردن بە تەواوی کەرتی تەندروستی و تەواوی مرۆڤایەتی، چونکە وەزیری تەندروستیی هەرێمی کوردستان لە دوایین کۆبوونەوەدا، کە لە ژنێف بەڕێوە چوو، بەشداریی ڕێنماییەکانی ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی کردووە، لەژێر ناونیشانی هەموان بۆ تەندروستی و تەندروستیش بۆ هەموان.

هەواڵی پەیوەندیدار

نێچيرڤان بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، لەگەڵ شاندێكى سێناتى ئه‌مه‌ريكى كۆبووه‌وه‌

سەڵاح

لاشێ کەسەکێ د رویبارێ خابیری دا هاتە دیتن

دڵشاد

نیشانەكانی بوونی بەرد لە گورچیلەدا

lana