ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

پەرلەمانتارێکی پارتی: لەمە بەدواوە ده‌بێت حكوومه‌تی عێراق مانگانه‌ له‌كاتی خۆی مووچه‌ بنێرێت

 

ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان رایگەیاند، کە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق به‌ زۆرینه‌ی ده‌نگی په‌رله‌مانتاران توانرا خشته‌ی بودجه‌ی ساڵی 2024 په‌سه‌ند بكرێت، بێت حكوومه‌تی عێراق پابه‌ندی ئه‌وه‌بێت و مانگانه‌ له‌كاتی خۆی مووچه‌ بنێرێت، ده‌بێت رێگری بكه‌ین له‌وه‌ی كه‌ چیتر كێشه‌ دروست نه‌كرێت.

سیپان شێروانی، ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان، بە ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆسی راگەیاند: له‌ كۆبوونه‌وه‌ی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق به‌ زۆرینه‌ی ده‌نگی په‌رله‌مانتاران توانرا خشته‌ی بودجه‌ی ساڵی 2024 په‌سه‌ند بكرێت، به‌ زۆرینه‌ی ده‌نگ مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم له‌ خه‌رجی‌ فیعلی ده‌رهێنراوه‌، ئه‌مه‌یش شتێكی باشه‌ و به‌ دڵنیاییه‌وه‌ هه‌وڵه‌كان بۆ گه‌یشتن به‌وه‌ سه‌ركه‌وتووبوون، به‌ دڵنیاییه‌وه‌ سه‌ردانه‌كه‌ی سه‌رۆكی حكوومه‌ت و پێداگری سه‌رۆكی حكوومه‌ت هۆكاری ئه‌وه‌بوون كه‌ مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران له‌ خه‌رجی‌ فیعلی ده‌ربهێنرێت.

هەروەها سیپان شێروانی، ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان ئەوەشی بۆ ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆس خستەروو، کە ده‌بێت حكوومه‌تی عێراق پابه‌ندی ئه‌وه‌بێت و مانگانه‌ له‌كاتی خۆی مووچه‌ بنێرێت، هه‌روه‌ها ده‌بێت رێگری بكه‌ین له‌وه‌ی كه‌ چیتر كێشه‌ دروست نه‌كرێت به‌ناو و بیانوی جۆراوجۆر.

رێباز یونس

هەواڵی پەیوەندیدار

بکوژی هاولاتیەکەی ناحیەی زەڕایەن دەستگیر کرا

دڵشاد

سبەی مووچەی ئەم شوێنانە دابەش دەکرێت

یاسین

وەیسی سەعید وەیسی: پارتی بەشداری لە ھەڵبژاردنێک ناکات بە نایاسایی و نادەستووری سەپێندرابێت

دڵشاد