ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

تورکیا دەستی بەسەر گەورەترین باری مادە‌ی هۆشبەردا گرت

 

وەزارەتی بازرگانیی تورکیا بڵاوی‌کردەوە، بەشی گومرکی ئەم وڵاتە لە سنووری نێوان تورکیا و هەرێمی کوردستان دەستی بەسەر گەورەترین باری مادەی هێرۆین داگرتووە.

ئاژانسی هەواڵی “ئانادۆڵ”ی تورکیا ئێوارەی ڕۆژی پێنجشەممە ٢٨ی ئادار  لە ماڵپەری خۆیدا نووسیویەتی، وەزارەتی بازرگانیی بەیاننامەیەکی بڵاوکردووەتەوە و ڕایدەگەیەنێت، کارمەندانی بەشی گومرگی تورکیا 850 کیلۆ مادەی هێرۆینیان لەنێو ئا بارهەڵگرێک لە دەروازەی سنووری ئیبراهیم خەلیل لەسەر سنووری هاوبەش لەگەڵ هەرێمی کوردستان دەست بەسەردا گیراوە.

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوی وەزارتی بازرگانیی تورکیا، کارمەندانی فەرمانگەی گومرگی تورکیا لە چوارچێوەی بەرەنگاربوونەوەی تاوانی پەیوەست بە ماددە هۆشبەرەکان و لە کاتی پشکنین لە دەروازەی سنووری ئیبراهیم خەلیل بارهەڵگرێکیان پشکنیوە و ٨٥٠ کیلۆ دۆزیوەتەوە و دەستیان بەسەردا گرتووە.

بە گوێرەی ئەم هەواڵە، ئەمە گەورەترین باری قاچاخی هیرۆئینە بەم‌جۆرە دەستی بەسەردا دەگیرێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

ڕاگەیندراوێک لە پارێزگای هەولێرەوە، سەبارەت بە باران بارینی ئەمڕۆی شاری هەولێر

دڵشاد

حکوومەتی عێراق قەرزداری حکوومەتی هەرێمی کوردستانە

یاسین

راگەیاندراوێک لە وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوەوە

یاسین