ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

چۆن بزانیت رێژەی ڤیتامینەكان لە لەشتدا كەمە

ڤیتامین و كانزاكان گرینگترین ئەو پێكهاتانەن كە پێویستن بۆ لەش و دڵنیابوون لە كاركردنیان جەستە بە باشترین شێوە.

بۆ ئەوەی سەرجەم سەرچاوە خۆراكییەكان بە جەستە بگات، پێویستە پشت بە سیستەمێكی خۆراكی تەندروست ببەستی، لەبەرامبەریشدا چەندان نیشانە هەن كە ئەگەر لە جەستەدا هەستت پێ كرد، ئەوا بزانە ڤیتامین یان جۆرێك لە كانزاكان لە لەشتدا كەمە.

گرینگترین ئەو نیشانانەش بریتین لەمانەی خوارەوە:-

كەمبوونەوەی توانای بینین

رەنگە كەمبوونەوەی توانای بینین هۆكارێك بێت بۆ كەمی ڤیتامین (A) كە لە گەڵا سەوزەییەكان وەك سپێناخ و برۆكلیدا زۆرە، هەروەها لە سەوزەوات و گێزەر و پەتاتەش بە ڕێژەی جیاواز هەیە.

ڤیتامین (A) زۆر گرینگە بۆ تەندروست هێشتنەوەی چاو، كەمیشی بێگومان توانای بینین یاخود ڵێڵی و دەركەوتنی پەڵە لە چاو یاخود بینین دروست دەكەن.

ئازاری ئێسك و ماسولكەكان

كاری ڤیتامین (D) یارمەتی هەڵمژینی كالسیۆمە لە لەشدا، ئەگەر تۆ یەكێك لەوانەی هەست بە لاوازی یاخود ئازار لە ئێسكەكانت دەكەیت، ئەوا بزانە رەنگە هۆكارەكەی كەمی ئەم جۆرەی ڤیتامینە بێت.

كەمی ڤیتامین (D) هەروەها وادەكات هەست بە ئازاری ماسولكەكانت بكەیت، چونكە رۆلێكی گرینگ دەگێڕێ لەوەی كە ماسولكەكان بەباشترین شێوە كاری خۆیان بكەن.

وشكبوونەوەی قژ

كەمی ماددەی زینك دەبێتە هۆی لاوازبوونی رەگی قژ و وشكبوونەوەی، ئەم ماددەیەش زیاتر لە خۆراكەكانی گۆشت و ماسی و بەرهەمی سپیایی ئاژەڵاندا زۆرە.

كاڵبوونەوەی مێشك

كاڵبوونەوەی مێشك یان تێكەڵكردنی بیركردنەوە و لەدەستدانی بیرەوەری یاخود زوو شت لەبیكردن، هۆكارن بۆ كەمی ڤیتامین (B)، ئەم ڤیتامینەش زیاتر لە خۆراكە پڕۆتینەكان و گەڵا سەوزەكاندا زۆرن.

لاوازی ددان و هەوكردنی پووكەكان

بەشێوەیەكی گشتی ڤیتامین (C) رۆلی سەرەكی دەگێرێ بۆ تەندروستی دەم و ددان، ڤیتامین C بە زۆری لە خۆراك و میوە ترشەمەنییەكان و بیبەر و قرنابیت و چەند خۆراكێكی تریش هەیە.

هەواڵی پەیوەندیدار

توێژینەوەیەک نهێنییەکی چاوی شین ئاشکرادەکات

lana

بۆ‌ ماوێ 7 ڕۆژان ل سنورێ قەزا دهوکێ 39,805 زاروکان ڤاکسینا دژی سورکا تێکهەل وەرگرتیە

دڵشاد

ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس نوێدەكرێتەوە و بە ڤێرژنێكی پێشكەوتوو وەشانی دەست پێدەكات 3

hakar herki