ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

هێرشیک بۆ سەر باشووری حەلەب ٣٦ کوژراوی لێکەوتەوە

 

ڕوانگەی سووریایی بۆ مافەکانی مرۆڤ سەرلەبەیانیی رۆژی هەینی ٢٩ی ئاداری ٢٠٢٤ بڵاوی کردەوە لانیکەم ٣٦ کەس لە هێرشێکدا لە نزیک شاری حەلەبی سووریا کوژراون و دەیان کەسیش بریندار بوون.

ڕوانگەی سووریای بۆ مافەکانی مرۆڤ دەڵێت، کۆگای مووشەکی حزبوڵڵای لوبنان لە باشووری حەلەب و نزیک فڕۆکەخانە کراونەتە ئامانج.

بە گوێرەی ئەم هەواڵە، کۆگایەکی مووشەکی حزبوڵڵا لە باشووری حەلەبە و لە نزیک فڕۆکەخانە کراونەتە ئامانج.

ڕۆژی پێنجشەممە، میدیاکانی سەر بە دەوڵەتی سووریا هەواڵی هێرشێکی ئاسمانییان لە نزیک دیمەشق ڕاگەیاند. ڕۆژنامەی ئۆرشەلیم پۆستیش لە ڕاپۆرتێکدا نووسیویەتی ئەو باڵەخانەیەی ڕۆژی پێنجشەممە لە نزیک دیمەشق کراوەتە ئامانج، شوێنی کۆبوونەوەی ئەندامانی سوپای پاسداران و حزبوڵای لوبنان بووە.

هەواڵی پەیوەندیدار

باران بارین دەست پێدەکاتەوە

یاسین

كونسولی گشتیی قه‌ته‌ر: لە داهاتوویه‌كی نزیك وه‌به‌رهێنه‌ر و كۆمپانیا و بازرگانان ده‌هێنینه‌ هه‌رێم

سەڵاح

نرخی زێڕ لە هەلکشانە

یاسین