ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

پەلەمانتارێک: نزیکەی یەک ملیۆن ئاوارە هەیە و کار بۆ گەڕاندنەوەیان دەکەین

لێژنەی کۆچ و بەرژەوەندی کۆمەڵگا لە پەرلەمان، بوونی یەک ملیۆن ئاوارە لە ناو کەمپەکان و دەرەوەی کەمپەکان لە سەرتاسەری وڵات ئاشکرا کرد.

ئەندامی لیژنەکە شەریف سلێمان بە ڕۆژنامەی سەباحی ڕایگەیاند، لیژنەکەیان بەدواداچوون بۆ بارودۆخی خێزانە ئاوارەبووەکانی ناوەوە و دەرەوەی کەمپەکان دەکات، ئاماژەی بەوەشکرد، ژمارەی ئاوارەکانی دەرەوەی کەمپەکانی هەرێمی کوردستان لە ژمارەی ئەو کەسانە زیاترە کە لەناو کەمپەکاندا دەژین، بەو پێیەی کۆی گشتی ئاوارەکان 800 هەزار بۆ یەک ملیۆن ئاوارە لە سەرتاسەری وڵاتدا دەژین، هەندێکیان لە کەمپەکانی ناوچەکە نیشتەجێن.

دووپاتیشی کردەوە، لیژنەکە کار بۆ باشترکردنی بارودۆخی ئاوارەکان دەکات بۆ ئەوەی بتوانن خۆبەخشانە بگەڕێنەوە ناوچە ڕەسەنەکانیان، دەشڵێت، کۆتاییهێنان بە ئازارەکانیان یەکێکە لەو شتە گرنگانەی کە لە ئێستادا لیژنەی پەرلەمان کاری لەسەر دەکات.

سلێمان هۆشداریشیدا لەوەی ئەو بەرنامانەی بۆ ئاوارەکان لە ماوەی ساڵانی ڕابردوودا جێبەجێ کراون، واقیعی نەبوون و بە شێوەیەک خواستەکانیان بەدی نەهاتووە کە کێشەکانیان چارەسەر بکات و یەکجارەکی بۆ هەمیشە دۆسیەی ئاوارەکان کۆتایی پێبهێنرێت.

لای خۆیەوە، گوتەبێژی فەرمی وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێڕاق، عەلی عەباس ، ڕوونیکردەوە، وەزارەت کار بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی ئاوارەکان دەکات بەشێوەیەک کە لەگەڵ بەرنامەی حکومەت و پلانی نیشتمانی بۆ گەڕانەوەی خۆبەخشانە بگونجێت، ئاماژەی بەوەشکرد لە دەرەوە کە بەرنامەی تایبەت هەیە بۆ ئاوارەکانی قەزای شنگال بە مەبەستی هاندانیان بۆ گەڕانەوەی خۆبەخشانە بۆ ناوچەکەیان، دەشڵێت: بەرنامەکانی خولی فێرکردنی دورین و بەڕێوەبردنی کارە بچووکەکانی بۆ ژنان لەخۆگرتووە، هەروەها هاوکاریکردن لە کردنەوەی پڕۆژەی بچووک بۆ ئەوانەی ئارەزووی گەڕانەوەیان هەیە، لە هەمان کاتدا دابینکردنی پێداویستییەکانی کارکردن کە لە خولەکانی پێشوودا هاتووە، .
ئا:ج

هەواڵی پەیوەندیدار

پارێزگارى هه‌ولێر، سه‌ردانى ئەو سێ کارمەندەی کارەبای کرد کە ئەمڕۆ لەکاتی کارکردن بە تەزووی کارەبا برینداربوون

دڵشاد

بەریتانیا لەسەر ناردنی پەنابەران بۆ روەندا سوورە

سەڵاح

مپاپێ خه‌ون به‌ پریمه‌رلیگ ده‌بینێت

یاسین