ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

پارێزگارى هه‌ولێر، سه‌ردانى ئەو سێ کارمەندەی کارەبای کرد کە ئەمڕۆ لەکاتی کارکردن بە تەزووی کارەبا برینداربوون

ئێوارەی ئەمڕۆ دووشه‌ممه‌ 2024.2.19، ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هه‌ولێر به‌ یاوه‌ری هه‌ریه‌ك لە د.دلۆڤان محەمەد، بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستی هەولێر و بەختیار قاسم، بەڕێوەبەری گشتیی کارەبای هەولێر و تاڤگە عومەر، بەڕێوەبەری دابەشکردنی کارەبای هەولێر/1، له‌ نەخۆشخانەی ئیمرجنسی هەولێر، سه‌ردانى ئەو سێ کارمەندەی بەڕێوەبەرایەتی دابەشکردنی کارەبای هەولێر/1ـی کرد کە ئەمڕۆ لە کاتی کارکردنیان لە چاککردنەوەی ڤیدەری 17ی ڕۆژئاوا بە هۆی تەزووی کارەباوە برینداربوون.

پارێزگارى هه‌ولێر، لە نزیکەوە لە بارودۆخ و تەندروستیانى پرسی و بەدواداچوونی بۆ چۆنیەتی ڕێڕەوی چارەسەرییە پزیشکیەکان کرد و هیوای سەلامەتی و زووچاکبوونەوەی بۆخواستن و ئامادەیی هەموو هاوکاری و ئاسانکارییەکی بۆ چارەسەرکردنیان نیشاندا، کەس و کاری بریندارانیشی دڵنیاکردەوە، لە هەرکوێیەک پێویستیان بە چارەسەر هەبێت، ڕەوانە دەکرێن بۆ چارەسەرکردنیان.

هەواڵی پەیوەندیدار

له‌ دوێنێوه‌ زۆرترین رێژه‌ی باران بارین له‌م پارێزگایه‌ بووه‌

یاسین

سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق سه‌ره‌خۆشی له‌ سه‌رۆك بارزانی ده‌كات

یاسین

یاریدەدەری پارێزگاری مووسڵ: لە شنگال زانکۆ دروست دەکرێت

سەڵاح