ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

ئەمەریکا پلانێک بۆ وەڵامدانەوەی هەڕەشەکانی رووسیا ئامادە دەکات

سەرۆکی لیژنەی هەواڵگری ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمەریکا رایگەیاند، ئەمەریکا پلانێک ئامادە دەکات بۆ وەڵامدانەوەی ئەو هەڕەشە نوێیانەی رووسیا بە دانانی چەکی ئەتۆمی لە بۆشایی ئاسمان.

سەرۆکی لیژنەی هەواڵگری ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمەریکا، مایک تێرنەر لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی ئێن بی سی نیوز” رایگەیاند، واشنتن دەستیکردووە بە ئامادەکردنی پلانێک بۆ وەڵامدانەوەی پەرەپێدانی چەکی دژە مانگی دەستکردی رووسیا لە بۆشایی ئاسماندا، ئاماژەی بەوەشکرد، جەیک سولیڤان یاریدەدەری سەرۆکی ئەمەریکا بۆ کاروباری ئاسایشی نیشتمانی دەستیکردووە بە دانانی بناغەکانی ئەم پلانە.

تێرنەر گوتیشی: “هەڕەشەکە زۆر جدییە و دڵخۆشم کە ئیدارەی سەرۆک جۆو بایدن دەستیکردووە بۆ گرتنەبەری رێوشوێنی پێویست لەو بارەیەوە”.

کەناڵی ئەی بی سی نیوز بڵاویکردەوە کە “رووسیا بەنیازە چەکی ئەتۆمی لە بۆشایی ئاسمان جێگیر بکات بۆ بەکارهێنانی لە دژی مانگە دەستکردەکان”.

سەرۆکی لیژنەی هەواڵگری ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمەریکا، هۆشداریدا لە “مەترسی بۆ سەر ئاسایشی نەتەوەیی” و داوای لە جۆو بایدن، سەرۆکی ئەمەریکا کرد کە هەواڵە نهێنییەکان بەرزبکاتەوە بۆ ئەوەی بتوانرێت رێوشوێنەکانی رووبەڕووبوونەوە لێکۆڵینەوەی لەسەر بکرێت.

جەیک سولیڤان، ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی کۆشکی سپی ڕایگەیاندووە کە “بڕیاری کۆبوونەوەیەکی نهێنی لەگەڵ سەرکردایەتی کۆنگرێس لەسەر ئەم بابەتە داوە”.

هەواڵی پەیوەندیدار

لە ماوەی شەش مانگدا سەدان پێشلکراویی مافی مرۆڤ کراون

سەڵاح

وەزیری دەرەوەی ئێران: هێرشەکەی سەر ئەسفەهان شکستی هێناوە

سەڵاح

لە دۆسیەی كپكردن بە پارە، ٣٤ تۆمەت به‌سه‌ر تره‌مپ دا ساغ کرایەوە

سەڵاح