ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

دوو لیوای ھاوبەش له‌ ناوچه‌ كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم دەست بەکار دەبن

نوێنەری حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە فەرماندەی ئۆپراسیۆنی ھاوبەشی عێراق رایده‌گه‌ێنێت: سەرەتای مانگی داھاتوو ھەردوو لیوای ھاوبەشی پێشمەرگە و سوپای عێراق مەشق و ڕاھێنانیان تەواو دەبێت و لە ناوچە کوردستانییەکان جێگیر دەکرێن و ئەرکیان پێ دەسپێردرێت کە لە لایەن دوو لیژنەی ھێزی پێشمەرگە و فەرماندەی ھێزی ھاوبەش شوێنیان بۆ دیارکراوە.

لیوا عەبدولخالق تەڵعەت، نوێنەری حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە فەرماندەی ئۆپراسیۆنی ھاوبەشی عێراق، به‌ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی راگه‌یاند: لە ماوەی ڕابردوودا دوو لیوای ھاوبەشی پێشمەرگە و سوپای عێراق دەستیان بە مەشق و ڕاھێنان کرد، تا ئێستا لە مەشق و ڕاھێنان بەردەوامن و بڕیارە سەرەتای مانگی داھاتوو مەشق و ڕاھێنانیان تەواو بێت.

لیوا عەبدولخالق تەڵعەت گوتیشی: دوای تەواوبوونی مەشق و راھێنانەکانیان بڕیارە لە ناوچە کوردستانیەکان ئەرکیان پێ بسپێردرێت، چونکە لیژنەی فەرماندەی ھێزە ھاوبەشەکانی عێراق و لیژنەی پێشمەرگە سەردانی ناوچەکانیان کردووە و شوێنەکانیان دیارکردووە و لەو شوێنانە ئەو ھێزانە جێگیر دەکرێن، کە سودێکی زۆری دەبێت بۆ ئەمنیەت و کۆنترۆڵکردنی ئەو ناوچانە، بەتایبەتیش بۆ کوردەکانی نیشتەجێی ئەو ناوچانە.

هەواڵی پەیوەندیدار

وەزیری دەرەوە تورکیا سه‌ردانی ئەمریکا دەکات

سەڵاح

له‌ واشنتۆن فوئاد حوسێن له‌گه‌ڵ برێت مه‌كگۆرك كۆ بووه‌وه‌

سەڵاح

نرخی نەوتی قورسی ئێران دابەزی

سەڵاح