ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

له‌ واشنتۆن فوئاد حوسێن له‌گه‌ڵ برێت مه‌كگۆرك كۆ بووه‌وه‌

 

له‌ واشنتۆن وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق، له‌گه‌ڵ ڕێكخه‌ری كۆشكی سپی بۆ كاروباری ڕۆژهه‌ڵاتی ناوڕاست و باكووری ئه‌فریقیا كۆ بووه‌وه‌.

وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا بڵاوی كرده‌وه‌ كه‌ له‌ واشنتۆن فوئاد حوسێن، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق، له‌گه‌ڵ برێت مه‌كگۆریك، ڕێكخه‌ری كۆشكی سپی بۆ كاروباری ڕۆژهه‌ڵاتی ناوڕاست و باكووری ئه‌فریقیا كۆ بووه‌وه‌ و له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا تاوتوێی نوێترین دۆخی سه‌ر گۆڕه‌پانی سیاسی عێراق و دوایین پێشهاته‌كانی ناوچه‌كه‌ كرا.

هاوكات له‌ به‌یاننامه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراقدا، ئه‌وه‌ش هاتووه‌، له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌ی نێوان فوئاد حوسێن و برێت مه‌كگۆرگ، باسی لێكه‌وته‌كانی شه‌ڕ له‌ غه‌ززه‌ و هه‌روه‌ها دۆسییه‌كانی تایبه‌ت به‌ تیرۆر و پرسی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی داعش له‌ عێراق و سووریا كرا.

هەواڵی پەیوەندیدار

سبەی مووچەی حەفت وەزارەت دابەش دەکرێت

یاسین

نوێترین زانیاری له‌ باره‌ی پڕكردنه‌وه‌ی فۆرمی یەکەی نیشتەجێبوونی کرێنشینان

یاسین

سوودانی لەگەڵ لایەنە براوەکانی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکوک کۆدەبێتەوە

یاسین