ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

بارمتەیەکی ئیسرائیلی بۆ هۆی کەمی خۆراک و دەرمانەوە گیانی لەدەستدا

 

کەتیبەی عزەددین قەسام باڵی سەربازی بزووتنەوەی حەماس هەواڵی گیانلەدەستدانی بارمتەیەکی ئیسرائیلی لە کەرتی غەززە ڕاگەیاند، ئەویش بەهۆی کەمی دەرمان و خۆراک بووە.

ئەبو عوبەیدە، گوتەبێژی کەتیبەی عزەددین قەسام لە تێلێگرامدا گوتی: مردنی بارمتەی ئیسرائیلی “یەگێڤ بوخاتاف”ـێ تەمەن (34 ساڵ) لە ئەنجامی کەمی دەرمان و خۆراک ڕادەگەیەنین.

ئاماژەی بەوەشکرد، پێشتر هۆشداریمان دابوو، کە بارمتەکانی ئیسرائیل بەهەمان ئەو دۆخە دەناڵێنن کە گەلەکەمان بەدەست برسێتی و کەمی خۆراک و دەرمانەوە دەناڵێنن، کە ئێستا نەخۆشی هەڕەشە لە ژیانی ژمارەیەکیان دەکات.

کەتیبەی قەسام کورتە ڤیدیۆیەکی بڵاوکردەوە کە ئەو دەستگیرکراوە ئیسرائیلییە بۆ چەند چرکەیەک قسەی کردووە و گوتی: “هەرچەندە لە هێرشەکانی سوپای ئیسرائیل ڕزگاری بووە، بەڵام لە نەبوونی دەرمان و خۆراک ڕزگاری نەبووە”، واتە ئەوەی خەڵکی کەرتی غەززە بەدەست گەمارۆ و کەمیی خۆراک و دەرمانەوە دەناڵێنن، دیلەکانی ئێوەش زەرەرمەند دەبن.

کەتیبەی قەسام پێشتر کوژرانی زیاتر لە 70 دەستگیرکراوی ئیسرائیلی بەهۆی بۆردومانەکانی ئیسرائیل ڕاگەیاندبوو.

لە 7ـی ئۆکتۆبەری 2023، حەماس هێرشی کردە سەر ئیسرائیل کە زیاتر لە 1200 کەس کوژران، دواتر ئیسرائیل بە چڕی بۆردومانی کەرتی غەززەی کرد و تاوەکو ئێستا زیاتر لە 31 هەزار کەس کوژراون و زیاتر لە 73 هەزار کەسیش بریندار بوون کە زۆربەیان ئافرەت و منداڵن.

س/شەرقولئەوسەت

هەواڵی پەیوەندیدار

نرخی دۆلار بەرزبووە

یاسین

هێرشی ئێران بۆ سه‌ر ئیسرائیل وای كرد ئەمەریكا و بەریتانیا سزای نوێی به‌سه‌ردا بسه‌پێنن

سەڵاح

نوێترین زانیاری لە بارە پلە بەرزکردنەوەی فەرمانبەران دەخرێتە روو

یاسین