ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

جامی فەرەنسا.. پاریس سانجێرمان شکستی بە لیۆن هێناو نازناوەکەی بردەوە

لە یاری کۆتایی جامی فەرەنسا یانەی پاریس سانجێرمان و لیۆن ڕووبەڕووی یەکتر بوونەوە.

 

لە ئەنجامدا یانەی پاریس توانی یارییەکە بە دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک شکست بە لیۆن بهێنێت و ببێتە پاڵەوان.

 

لە تایمی یەکەمدا، یانەی پاریس بە دوو گۆڵی یاریزانان عوسمان دێمبلی و فابیانەوە لە خولەکەکانی 22 و 34دا تۆماریانکرد و ئەو تایمە بەو شێوەیە کۆتاییهات.

 

تایمی دووەم لیۆن چەندین هەوڵیاندا بۆ یەکسانکردنەوەی ئەنجامەکە، ئەوەبوو لە خولەکی 55دا یاریزان ئۆبراین ئەنجامەکەی بۆ جیاوازی گۆڵێک کەمکردەوە، دوای ئەوە هەردوو یانە چەندین هەوڵیاندا، بەڵام هیچکامیان سەرکەوتوونەبوون و یارییەکە وەک خۆی مایەوە.

 

بەم سەرکەوتنە یانەی پاریس سانجێرمان بۆ 15 یەمین جار لە مێژوویاندا نازناوەکەیان بەرزکردەوە و بوونە پاڵەوان.

هەواڵی پەیوەندیدار

کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتوو

سەڵاح

سەرۆکی حکوومەت بەمەبەستی دەربڕینی هاوخەمی سەردانی کونسوڵخانەی کۆماری ئیسلامیی ئێران دەکات

یاسین

ڕاگەیەندراوێک لە ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستانەوە

یاسین