ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

مەسرور بارزانی پەیامێك بلاودەكاتەوە

بە بۆنەی هاتنی جەژنی نەورۆز و سەری ساڵی نوێی کوردی 2724 ، گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی سەرجەم کوردستانييان، بەتایبەتیپێشمەرگە قارەمانەکان و هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ و کەس و کار و بنەماڵەی سەربەرزی شەهیدان و ئەنفالکراوان دەکەم و هیوای شادی وکامەرانیان بۆ دەخوازم.

نەورۆز بۆ خەڵکی کوردستان، هەمیشە هێمای سەرکەوتن و ئازادی و وەستانەوە بووە بەڕووی ستەمکار و زۆرداران و دەستپێکی ژیان وسەردەمێکی نوێیە.

ڕێز و پێزانینی زۆرم بۆ خەڵکی خۆڕاگری هەرێمی کوردستان هەیە، کە بەداخەوە بوونەتە قوربانیی گەمەی سیاسی هەندێک کەس و لایەن کەبۆ بەرژەوەندی خۆیان، بازرگانی بە مافە دەستووری و شایستە داراییەکانی خەڵکی کوردستانەوە دەکەن، بەڵام دڵنیاین دواجار خواست وئیرادەی خەڵکی کوردستان لە پێناو ژیانێکی ئازاد و سەربەرزانە هەر سەردەکەوێت. هیوادارم ساڵی نوێ، ساڵی کۆتاییهاتنی هەمووناخۆشی و ستەم وبێدادییەک بێت کە بەرامبەر گەلی کوردستان دەکرێت .

نەورۆزتان پیرۆز بێت و هەمیشە لە خۆشی و شادیدا بژین.

مەسرور بارزانی

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان

2024/3/20

هەواڵی پەیوەندیدار

ئاگادارییەک لە دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران

یاسین

راگەیاندراوێک لە وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوەوە

یاسین

کۆپا ئەمریکا.. بەرازیل و کۆلۆمبیا سەرکەوتنیان بەدەستهێنا

sirwan