ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

راگەیاندراوێک لە وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوەوە

ئاگاداریەک بۆ هاووڵاتیانی بەڕێزی هەرێمی کوردستان

لەماوەی ڕۆژانی رابردوو لەلایەن چەند کەسێکی بەڕێز کەمپینێکی کۆکردنەوەی کۆمەک بۆ دانانەوەی پەنجەماسی لەبەنداوی (گۆمەسپان) راگەیەنرا ، دوابەدوای بەدواداچوون و ڕاسپاردنی فەرمانگە پەیوەندیدارەکان لەلایەن جەنابی وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو ،بەپێویستی دەزانین کە ئەم خاڵانەی خوارەوە وەکو ئاگاداری و رونکردنەوە پێشکەش بکەین

1/راگەیاندنی کەمپەین و کۆکردنەوەی کۆمەک و هاوکاری بۆ ئەم بابەتە بەبێ رەزامەندی و هەماهەنگی لایەنی فەرمی و بەرپرسیار کارێکی نایاساییە و لەهەمانکاتدا بەنداوی گۆمەسپان لەئێستادا لە قۆناغی کارکردن دایە و بە فەرمی کۆتایی بەکارەکانی نەهاتووە، بۆیە لەم حالەتەدا هەر جۆرە چالاکی و پڕۆژەیەک لەسەر بەنداوەکە جێگەی مەترسیە و بەرپرسیارێتی دەبێ وە پێویستە هەماهەنگی تەواو لەگەڵ فەرمانگەکانی وەزارەت بکرێت و بە فەرمی مۆلەت وەربگیرێت .

2/وەزارەت ساڵانە پلانی تایبەتی خۆی هەیە بۆ بەرهەمهێنانی پەنجەماسی و گرنگیدان بە بوژانەوەی ژێرخانی سامانی ماسی لەرێگەی بەنداوەکان و پڕۆژەکانی ئاودێری ،دوابەدوای پشکنینی سەرچاوەی ئاوی شوێنەکە بۆ دڵنیابوون لە تەندروستی و جۆری پەنجەماسیەکان ، بەرەچاوکردنی کەشو هەوا و ڕاپۆرتی فەرمی تیمی تەکنیکی و زانستی لە وەزارەت .

3/لە ژێر ڕۆشنایی ئەو سەرنج و تێبینیانەی کە هەیە ، هەموو لایەک ئاگادار دەکەینەوە کە لەپێناو بەرژەوەندی گشتی پابەندی رێنماییەکانی وەزارەت بن ،وە هەر کەس و لایەنێک بەبێ رەزامەندی و ئاگاداری وەزارەت هەلسێ بەدانانی پەنجەماسی لەبەنداوەکانی هەرێم ، رووبەرووی رێکاریی یاسایی دەبێتەوە و بەرپرسیارێتی دەکەوێتە ئەستۆ .

راگەیاندنی وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو

هەواڵی پەیوەندیدار

کەشناسی : پلەکانی گەرما نزمدەبێتەوە

سەڵاح

کۆشکی سپی: بایدن چارەسەری نەخۆشی پارکینسۆن وەرناگرێ

سەڵاح

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە باڵیۆزی نوێی فیلیپین لە عێراق دەکات

سەڵاح