ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

دینیس ڤیلینۆڤ کاری دەرهێنانی بۆ بەشی سێیەمی “Dune” دەکات

لە دوای سەرکەوتنی هەردوو بەشی فیلمی سینەمایی “Dune”، بڕیاری بەرهەمهێنانی بەشی سێیەمی ئەم بەرهەمە دراوە و دینیس ڤیلینۆڤ کاری دەرهێنانی بۆ دەکات.

ڤیلینۆڤ، دەرهێنەری بەشی یەکەم و دووەمی زنجیرە فیلمەکەیە و بەهۆی سەرکەوتنی لە کارەکەیدا، بەرهەمهێنەرانی بۆ دەرهێنانی بەشی سێیەم رایانسپاردووە.

لەگەڵ راگەیاندنی بەرهەمهێنانی بەشی سێیەمی فیلمەکە، بەڵام تاوکو ئێستا وادەی دەستپێکردنی کاری بەرهەمهێنانی ئاشکرا نەکراوە.

لە فیلمەکەدا تیمۆتی چەلامێت، ئەکتەری ئەمریکی، زندێیا، ئەکتەری ئەمریکی رۆڵی سەرەکی دەگێڕن و لە دەرهێنانی دەنیز ڤیلۆنۆڤە.

هەواڵی پەیوەندیدار

سیلین دیۆن: بەسەر نەخۆشییەکەمدا زاڵ دەبم

ART

داهاتی “The Pope’s Exorcist” لە سینەماکاندا

ART

جێنیفەر لۆپێز بەرهەمێکی نوێ بڵاودەکاتەوە

ART