ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

جێنیفەر لۆپێز بەرهەمێکی نوێ بڵاودەکاتەوە

جێنیفەر لۆپێز، هونەرمەندی ئەمریکی، نوێترین بەرهەمی بەناوی ‘Can’t Get Enough’ بەشێوەی ڤیدیۆکلیپ بڵاوکردەوە، جگە لە گۆرانیگوتن، چەندین سەمای تایبەت لەخۆدەگرێت.

دوێنی ئەم بەرهەمە بڵاوکراوەتەوە و لۆپێز تەمەن 54 ساڵ، لە پەخشێکی راستەوخۆدا لە یوتیوب لەبارەیەوە رایگەیاند، ئەو حەزی لە گۆرانی خۆشەویستییە، بەڵام ئەو پێویستی بە شتێکە کە بتوانێت ئەنجامی بدات.

‘Can’t Get Enough’ یەکێک لە تراکەکانی ئەلبوومی نۆیەمی ئەو گۆرانیبێژە بەناوی ‘This Is Me…Now’ کە بڕیارە لە 16 شوباتی داهاتوو بڵاوبکرێتەوە.

بڵاوکردنەوەی ڤیدیۆکلیپەکە، ناساندن ئەلبوومەکەیەتی و ئامادەکارییەکە بۆ بڵاوکردنەوەی ئەلبوومەکە.

هەواڵی پەیوەندیدار

لە رۆژی جیهانیی شانۆدا رێز لە ژمارەیەک هونەرمەند گیرا

ART

لە هەولێر شەش کورتە فیلم نمایشکران

ART

داهاتی “Madame Web” لە سینەماکاندا

ART