ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

داهاتی ئەنیمەیشنی “Spider-Man” لە سینەماکاندا

داهاتی ئەنیمەیشنی “Spider-Man: Across The Spider-Verse” لە سینەماکانی جیهاندا بۆ میدیاکان ئاشکرا کرا.

ئەم بەرهەمە داهاتی گەیشتووەتە 690 ملیۆن و 516 هەزار دۆلاری ئەمریکی لە سینەماکانی جیهاندا، داهاتی لە سینەماکانی ئەمریکای باکوور 381 ملیۆن و 311
هەزار دۆلارە و داهاتی لە سینەماکانی دیکەی جیهاندا 309 ملیۆن و 205 هەزار دۆلارە.

بودجەی بەرهەمهێنانی فیلمەکە 100 ملیۆن دۆلارە و لە ماوەیەکی کەمدا توانی ئەو داهاتە زۆرە بەدەست بێنێت.

لەم بەرهەمەدا شامیک مۆر، هیڵی ستینفیڵد، ئیسا رای، ئۆسکار ئیزیک و جیک جۆنسن بە دەنگ رۆڵی کارەکتەرەکانی نێو ئەم بەرهەمە دەگێڕن.

هەواڵی پەیوەندیدار

داهاتی بەشی دووەمی “Dune” لە سینەماکانی جیهاندا

ART

داهاتی “Oppenheimer” لە سینەماکانی جیهاندا

ART

شانۆگەری “گۆچانەکەی دایکم” لە نوگرەسەلمان نمایشكرا

ART