ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

سیلین دیۆن: بەسەر نەخۆشییەکەمدا زاڵ دەبم

سیلین دیۆن، گۆرانیبێژی کەنەدی دەڵێت، بەسەر نەخۆشییەکەمدا زاڵ دەبم و دووبارە دەست بە کاری هونەریش دەکاتەوە.

ئەو هونەرمەندە کە لە 2022 تووشی نەخۆشییەکی دەگمەن بووە، رایگەیاند، نەخۆشکەوتنی سەخترین وێستەگی ژیانی بووە.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە، ئەو سوورە لەسەر ئەوەی بگەڕێتەوە سەر تەختی شانۆ و تا رادەیەک ژیانی ئاسایی هەبێت.

دوایین دەرکەوتنی ئەو گۆرانیبێژە تەمەن 55 ساڵە، لە چوارچێوەی رێوڕەسمی بەخشینی خەڵاتەکانی گرامی بوو لە لۆس ئەنجلسی ئەمریکا و خەڵاتی ئەلبوومی ساڵی بەخشییە تایلەر سویفت.

هەواڵی پەیوەندیدار

داهاتی فیلمی “The Beekeeper” لە سینەماکاندا

ART

وەرزی دووەمی “Heeramandi” بەرهەمدێت

ART

قادر ئەسعەد بەشی دووەمی ئەلبوومی حەیران ئەلبوومی بڵاودەکاتەوە

ART